سەردێری پرسیار:دەتوانی بە دیاری کراوی حوکم بەسەر کافرێک بدەیت کە بۆ ناو دۆزەخە؟

بەرواری دانان :2023-05-14 کۆدی پرسیار:2871

پرسیار:

پرسیار: دەتوانی بە دیاری کراوی حوکم بەسەر کافرێک بدەیت کە بۆ ناو دۆزەخە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن شایەتی نادرێت بۆ کەسێک بەدیاری کراوی بۆ بەهەشت مەگەر بەڵگەی تایبەت هاتبێت، وە شایەتی نادرێت بەسەر کەسێکی دیاریکراو بۆ ناو ئاگر مەگەر بەڵگەی تایبەت هاتبێت، شایەتی نادرێت لەسەر گومان. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (٣٥/٦٨).

کافرێک مردوو ناتوانین بڵێین دۆزەخی یە یان بۆ ناو ئاگرە، چونکە:

١ـ تۆ نازانی حوجە لەسەری لاچووە یان نە، هەیە گوێشی لە ئیسلام بووە بەڵام بە ئیسلامی ڕاست و دروستە نە.

٢ـ تۆ نازانی پێش مردن تەوبەی کردووە یان نە، لەسەر ئیسلام مردووە یان کوفر، شتەکە غەیبە تەنها خوا دەزانێت.

نموونەی ئەوانەی شەرع دیاری کردووە ئەهلی دۆزەخن وەک فیرعەون و ئەبو لەهەب و ئەبو جەهل و ئەبو تالب. (الإرشاد شرح لمعة الاعتقاد) لابن جبرین لاپەڕە (٣٢٩).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ڕێگای ئەهلی سوننە و جەماعە ئەوەیە شایەتی بۆ کەسێکی دیاریکراو نادەن بە بەهەشت و ئاگر، مەگەر کەسێک پێغەمبەری خوا (ﷺ) شایەتی بۆی دابێت). (لقاء الباب المفتوح) (رقم اللقاء: ١٦٥)

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام