سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (ومَنْ رمى مُؤمِنًا بكُفرٍ، فهو كقَتلِه)؟

بەرواری دانان :2023-05-14 کۆدی پرسیار:2873

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (ومَنْ رمى مُؤمِنًا بكُفرٍ، فهو كقَتلِه)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عن ثابتِ بنِ الضَّحَّاكِ رَضِيَ اللهُ عنه عن النبيِّ (ﷺ) قال: (ومَنْ رمى مُؤمِنًا بكُفرٍ، فهو كقَتلِه). أخرجه البخاري (٦١٥٠).

لە ثابت بن ضحاك دەگڕێنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (هەر کەسێک ئیماندارێک تۆمەتبار بکات بە کوفر، ئەوە وەک کوشتنی وایە).

هەر کەسێک ئیماندارێک کافر بکات ئەوە خوێنی حەڵاڵ کردووە و شایستەی کوشتنە، بۆیە بەم تۆمەتبارکردنە بە کوفر وەک کوشتنی وایە، چونکە ئەوەی هۆکار بێت بۆ شتێک وەک کارا (بکەر) وایە.

ابن بطال ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ماناکەی ئەوەیە کافر کردنی ئیماندار وەک کوشتن وایە لە حەڕامیدا لەسەری). (شرح صحيح البخاري) (٦/ ١٠٤).

ابن القیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لە تاوانە گەورەکانە کافر کردنی ئەو کەسەی خوا و پێغەمبەر کافری نەکردووە). (إعلام الموقعين) (٦/٥٧٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام