سەردێری پرسیار: کەسێک سەفەر دەکات بۆ ئەوەی بەڕۆژوو نەبێت، ئایا ئەم ڕوخسەتە بۆی هەیە؟

بەرواری دانان :2023-05-15 کۆدی پرسیار:2874

پرسیار:

پرسیار: کەسێک سەفەر دەکات بۆ ئەوەی بەڕۆژوو نەبێت، ئایا ئەم ڕوخسەتە بۆی هەیە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن نابێت کەسێک سەفەر بکات بۆ ڕوخسەتی سەفەر، بۆ ئەوەی بەڕۆژوو نەبێت یان بۆ ئەوەی نوێژ کورت بکاتەوە، هەر کەسێک بۆ ئەم مەبەستە سەفەر بکات ئەم ڕوخسەتە بۆی نییە، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و ابن قیم و ابن عثیمینە، چونکە:

١ـ فێل کردن بۆ لاچوونی واجب لەسەری لاناچێت، هەروەک چۆن فێل کردن بۆ شتی حەڕام حەڵالی ناکات و ڕێگەپێدراو نابێت. (مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (١٩/١٣٣).

ابن القیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نموونە: کەسێک لە مانگی ڕەمەزان لە هاویندا سەفەر دەکات بۆ ئەوەی بەڕۆژوو نەبێت و لە زستاندا قەزا بکاتەوە چونکە بۆی ئاسانترە، ئەمەیان ڕوخسەت بۆی؟نییە و بەڵکو واجبە لەسەری بەڕۆژوو بێت لە سەفەر). (إغاثة اللهفان) (١/٣٧٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام