پرسیار: حوکمی لەبەرکردنی زێڕ بۆ پیاو؟ ئایا ئیجماع هەیە لەسەر حەڕامی؟ هیچ زانایەک هەیە بڵێت مەکروهە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن زێڕ لەسەر پیاو حەڕامە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، هەندێک زانا ئیجماع نەقل لەسەر حەڕامی، بەڵام هەندێک بۆ ئەوە چوون مەکروهە، بەڵگە لەسەر حەڕامی:
١ـ عن ابنِ زُرَيرٍ، أنَّه سَمِعَ عليَّ بنَ أبي طالبٍ رضي الله عنه يقولُ: (إنَّ نبيَّ اللهِ (ﷺ) أخذ حريرًا، فجعَلَه في يمينِه، وأخذ ذهبًا فجعَلَه في شِمالِه، ثمَّ قال: إنَّ هذينِ حرامٌ على ذُكورِ أمَّتي). أخرجه أبو داود (٤٠٥٧)، والنَّسائي (٥١٤٤)، وأحمد (٩٣٥) واللَّفظُ لهم، وابنُ ماجه (٣٥٩٥) باختلافٍ يسير.
٢ـ عن عليِّ بنِ أبي طالبٍ رَضِيَ الله عنه، قال: (نهاني رسولُ الله (ﷺ) عن التخَتُّمِ بالذَّهَبِ). أخرجه مُسْلِم (٢٠٧٨).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر حەڕامی بەکارهێنانی زێڕ بۆ پیاو). (المجموع) (٤/٤٤١).
قاضی عیاض دەفەرمووێت: (هەندێک بۆ ئەوە چوون لەبەرکردنی بۆ پیاو بۆ کەڕاهەتە نەک حەڕام بوون).(إكمال المعلم) (٦/٦٠٤).