سەردێری پرسیار: ئەگەر لەناو نوێژ هەست بە هاتنە دەرەوەی مەزی کرد، کە نوێژەکە تەواو بێت ڕێژەی مەزی یەکە ئەوەندە کەم بێت جلەکانت تەڕ نەبوبن پێویست ئەکات نوێژەکە دووبارە بکەیتەوە؟

بەرواری دانان :2023-05-16 کۆدی پرسیار:2878

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر لەناو نوێژ هەست بە هاتنە دەرەوەی مەزی کرد، کە نوێژەکە تەواو بێت ڕێژەی مەزی یەکە ئەوەندە کەم بێت جلەکانت تەڕ نەبوبن پێویست ئەکات نوێژەکە دووبارە بکەیتەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دەرچوونی مەزی هەڵوەشێنەری دەست نوێژە، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە. (الأوسط) لابن المنذر (١/٢٤١)، (المغني) لابن قدامە (١/١٢٥).

هیچ جیاوازی نییە لەنێوان دەرچوونی مەزی زۆر و کەم، هەر کاتێک هەست بە دەرچوونی مەزی بکەیت دەبێت دەست نوێژ بگریتەوە و نوێژ دووبارە بکەیتەوە.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (واجبە دەست نوێژ بگریت لە مەزی، لەبەر وتەی: (فیە الوضوء)، ظاهری فەرموودەکە بەڵگەیە ھیچ جیاوازی نییە لەنێوان زۆر و کەم، واتە بە ژمارە نەک کات و بەردەوامی.

بەڵام بابەتێک ھەیە ئەویش ئەوەیە ھەندێک خەڵک تووشی وەسواس بووینە، وا گومان دەبەن لەگەڵ ھەر شەھوەت ھەستانێک مەزی دێت و ماندوو دەبێت، نە لە ھاوین و نە لە زستان، ئایا سوننەتە بۆ ئەم گومانە دەست نوێژ بگرێت یان نە؟

وەڵام: سوننەت نییە دەست نوێژ بگریت بۆ ئەم گومانە، چونکە ئەصل وایە مەزی نەھاتووە). فتح ذي الجلال والإكرام (١/٤٢١).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام