سەردێری پرسیار:حوکمی ئەو دەرمانانە چیە کە لە ژەهری مار و دووپشک یان ئەو بابەتەی جوانکاری پێست لە شیری گوێ درێژی ماڵی دروست ئەکرێت و ئەفرۆشرێت؟

بەرواری دانان :2023-05-16 کۆدی پرسیار:2879

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ئەو دەرمانانە چیە کە لە ژەهری مار و دووپشک یان ئەو بابەتەی جوانکاری پێست لە شیری گوێ درێژی ماڵی دروست ئەکرێت و ئەفرۆشرێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: بەکارهێنانی ئەو شتانەی کە حەڕامن و پیسن بۆ تەداوی پێ کردن یان جوانکاری دروست نییە، مەگەر هیچ جێگرەوەی نەبێت و زۆر پێویست بێت، ئەوکات دروستە ئەگەر زیانی نەبێت، دەبێت بشۆردرێت و لەسەر پێست نەمێنێت، چونکە لادانی پیسایی بۆ نوێژ مەرجە، مەرجە لاشە پاک بێت بۆ نوێژ.

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن: (دروست نییە تەداوی بە مار و ڕوونی مار بکەیت، چونکە خواردنی دروست نییە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، وە مردارەوە بووی پیسە، وە تەداوی کردن بە حەڕام حەڕامە). (فتاوى اللجنة الدائمة) (٢٥/ ٢٥ـ٢٦).

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( تەداوی کردن بە خواردنی بەزی بەراز دروست نییە، بەڵا تەداوی کردن بەوەی بەز بگات بە لاشە پاشان بیشوات ، ئەمەیان جیاوازی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئایا دروستە پیسایی بگاتە بە لاشەی مرۆڤ بۆ حالەتی بێجگە لە نوێژ، جیاوازییەکە بەناوبانگە، وتەی ڕاست دروستە ئەگەر پێویستی پێی ھەبێت، ھەروەک چۆن دروستە بە دەست خۆت پاک بکەیتەوە و پیسایی لابدەیت.

ئەوەی ڕێگەپێدراو بێت کاتی پێویستی دروستە تەداوی پێی بکەیت، ھەروەک چۆن دروستە تەداوی بکەیت بە لەبەرکردنی حەریر لەسەر وتەی ڕاست، ئەوەی ڕێگەپێدراو بێت بۆ پێویستی وەک خواردنی پیس، دروست نییە تەداوی پێی بکەیت، ھەروەک چۆن دروست نییە تەداوی بکەیت بە خواردنەوەی عەرەق). الفتاوی الکبری (٢/١٩٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام