سەردێری پرسیار:دروستە ئافرەت سەری خۆی بتاشی؟

بەرواری دانان :2023-05-17 کۆدی پرسیار:2880

پرسیار:

پرسیار: دروستە ئافرەت سەری خۆی بتاشی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن حەڕامە ئافرەت سەری بتاشی، کە ئەمە وتەی مالکی و وتەیەکە لە وتەکانی حەنابلە و ابن حزم و ابن حجر و شنقطی و ابن باز و زانایانی اللجنة الدائمة، بەڵگە:

١ـ عنِ ابنِ عَبَّاسٍ، عن النبيِّ (ﷺ) قال: (ليسَ على النِّساءِ حَلقٌ، إنَّما على النِّساءِ التَّقصيرُ ). أخرجه أبو داود (١٩٨٥)، والدارمي (١٩٠٥)، والطبراني (١٢/٢٥٠) (١٣٠١٨).

ئەگەر ڕێگەی نەدابێت لە حاڵەتی حەج و عومرە ئافرەت قژی بتاشێ، ئەوە بۆ حاڵەتی تر لەپێشترە ڕێگە نەدرێت. (أضواء البيان) للشِّنْقيطي (٥/١٨٩).

٢ـ عنِ ابنِ عبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عنهما، قال: ((لعَن رسولُ اللهِ (ﷺ) المُتَشَبِّهينَ مِن الرِّجالِ بالنِّساءِ، والمُتَشَبِّهاتِ مِن النِّساءِ بالرِّجالِ). أخرَجَه البخاري (٥٨٨٥).

تاشینی قژ خۆ چوواندنە بە پیاو، چونکە تاشین لە سیفەتی تایبەتی پیاوانە نەک ئافرەت. (أضواء البيان) للشنْقيطي (٥/١٨٩).

٣ـ تاشینی قژ شێواندنی ئافرەتی تێدایە بۆیە قەدەغ کراوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام