پرسیار: پێوەر چییە بۆ خۆ ڕازاندنەوە و جوان کردن، کەی حەڕام دەبێت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە خۆ ڕازاندنەوە دەڵێن:
١ـ نابێت خۆ چوواندن بێت بە ئافرەت یان ئافرەت خۆی بچوێنێت بە پیاو.
٢ـ نابێت خۆ چوواندن بێت بە کافر و ئەهلی بیدەع و فاسق.
٣ـ نابێت گۆڕینی دروستکراوی خوای تێدابێت.
٤ـ هەروەها نابێت بۆ غەش و فێل بێت.
٥ـ نابێت ئیسراف تێدا بکرێت.
٦ـ نابێت زیانی بۆی هەبێت.
٧ـ نابێت خۆ ڕازاندنەوە بێت بە حەڕام.