سەردێری پرسیار: کەسێک مەزی لەناو نوێژ دەردەچێت، لەناو نوێژ دەست نوێژ دەگرێتەوە و نوێژی تەواو دەکات؟ ئەم فەرموودەیە تا چەند ڕاستە: (مَنْ أَصَابَهُ قَيْءٌ أَوْ رُعَافٌ أَوْ قَلَسٌ أَوْ مَذْيٌ فَلْيَنْصَرِفْ فَلْيَتَوَضَّأْ ثُمَّ لِيَبْنِ عَلَى صَلاتِهِ، وَهُوَ فِي ذَلِكَ لا يَتَكَلَّمُ)؟

بەرواری دانان: 2023-05-18 کۆدی پرسیار: 2882

پرسیار:

پرسیار: کەسێک مەزی لەناو نوێژ دەردەچێت، لەناو نوێژ دەست نوێژ دەگرێتەوە و نوێژی تەواو دەکات؟ ئەم فەرموودەیە تا چەند ڕاستە: (مَنْ أَصَابَهُ قَيْءٌ أَوْ رُعَافٌ أَوْ قَلَسٌ أَوْ مَذْيٌ فَلْيَنْصَرِفْ فَلْيَتَوَضَّأْ ثُمَّ لِيَبْنِ عَلَى صَلاتِهِ، وَهُوَ فِي ذَلِكَ لا يَتَكَلَّمُ)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) قَالَ: (مَنْ أَصَابَهُ قَيْءٌ أَوْ رُعَافٌ أَوْ قَلَسٌ أَوْ مَذْيٌ فَلْيَنْصَرِفْ فَلْيَتَوَضَّأْ ثُمَّ لِيَبْنِ عَلَى صَلاتِهِ، وَهُوَ فِي ذَلِكَ لا يَتَكَلَّمُ). فقد أخرجه ابن ماجه (١٢٢١).

واتە: لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: (ھەرکەسێک لە ئێوە ڕشایەوە لەناو نوێژ، یان تووشی خوێن بەربوونی لووت بوو، یان ھێڵنجی دایەوە و خواردن لە گەدەیەوە ھاتەوە ناو دەمی، یان مەزی دەرچوو، ئەوە با نوێژ ببڕێت و دەست نوێژ بگرێتەوە، پاشان با نوێژی تەواو بکات، بەڵام بێ ئەوەی لەو ماوەیەدا قسە بکات).

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە قسەکردن نوێژ بەتال دەکاتەوە، لەبەر وتەی: (وھو في ذالك لا يتكلم)، بەڵام ئەم وتەیە لاوزە چونکە فەرموودەکە لاوازە، یەکێک لە منکەراتی ئەم فەرموودەیە ئەوەیە دەڵێت: (وھو في ذالك لا يتكلم)، دەوترێ: سبحان اللە بێ نوێژی (واتە: ھەڵوەشێنەری دەست نوێژ) نوێژ بەتال ناکات، بەڵام قسەکردن نوێژ بەتال دەکات، کامەیان سوکترە؟ قسەکردن سوکترە، لەبەر ئەوە مرۆڤ ئەگەر قسە بکات بە نەزانین لەناو نوێژ، یان لەبیر بکات نوێژی دروستە، بەڵام ئەگەر تووشی بێ نوێژی ببێت لەبیر بکات نوێژی بەتال دەبێتەوە).فتح ذي الجلال والإكرام (١/٤٤٤).

عبداللە بن عبدالرحمن ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەڵگە بۆ تەواو کردنەوەی نوێژ دوای دەست نوێژ گرتنەوە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالک و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی، وە زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نوێژی بەتال دەبێتەوە ئەگەر تووشی ھەڵوەشێنەری دەست نوێژ بوو، وە نابێت نوێژ تەواو بکرێتەوە لەسەری). توضیح الأحکام (١/٢٤١).

فەرموودەکە لاوازە لە دوو لا:

١ـ لە سەنەد قسەی لەسەرە و لاوازە.

٢ـ لە مەتن نەکارەی تێدایە، ئەویش ئەوەیە هەلوەشێنەری دەست نوێژ تووندترن لە قسەکردن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام