سەردێری پرسیار: ئایا خواردنەوەی شیری وشتر دەست نوێژ دەشکێنێت؟

بەرواری دانان :2023-05-19 کۆدی پرسیار:2884

پرسیار:

پرسیار: ئایا خواردنەوەی شیری وشتر دەست نوێژ دەشکێنێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دەست نوێژ ناشکێت بە خواردنەوەی شیری وشتر، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە و وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵگە:

١ـ عن أنسٍ رَضِيَ اللهُ عنه قال: (قدِم أُناسٌ من عُكل أو عُرَينة، فاجْتَوُوا المدينةَ، فأمرَهم النبيُّ (ﷺ) بلِقاحٍ، وأن يَشرَبوا مِن أبوالِها وألبانِها، فانطَلَقوا...). رواه البخاري (٢٣٣) واللفظ له، ومسلم (١٦٧١).

پێغەمبەری خوا (ﷺ) ڕوویانی داوەتە وشتری زەکات کە شیر و میزی بخۆنەوە، فەرمانی پێیان نەکرد دەست نوێژ بگرنەوە لەگەڵ ئەوەش پێویستی دەکرد و پێویستیان پێ بوو بۆیان ڕوون بکرێتەوە، ئەمە بەڵگەیە دەست نوێژ ناشکێت. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (١/٣٠٦).

٢ـ بەڵگە تەنها لەسەر ئەوە هاتووە دەست نوێژ بگریت بۆ گۆشتی وشتر، بەڵگەیە جگە لە گۆشت دەست نوێژ ناشکێنێت. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (١/٣٠٧).

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئیمام ئەحمەد وتەیەکی هەیە کە واجبە دەست نوێژ بگریتەوە لە خواردنەوەی شیری وشتر، نەم زانیوە کەس موافقی بێت، مەزهەبی ئێمە و تێکڕای زانایان ئەوە دەست نوێژ ناگریتەوە لەخواردنی شیری وشتر). (المجموع) للنووي (٢/٦٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام