پرسیار: ئەگەر دروست نەبێت بڵێی فلانە کەسی کافر بۆ ناو دۆزەخە چ دەڵێن بۆ ئەم فەرموودەیە: (إذا مررتم بقبورنا وقبوركم من أهل الجاهلية، فأخبروهم أنهم من أهل النار)؟
وەڵام: زانایان دەڵێن شایەتی نادرێت بۆ کەسێک بەدیاری کراوی بۆ بەهەشت مەگەر بەڵگەی تایبەت هاتبێت، وە شایەتی نادرێت بەسەر کەسێکی دیاریکراو بۆ ناو ئاگر مەگەر بەڵگەی تایبەت هاتبێت، شایەتی نادرێت لەسەر گومان. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (٣٥/٦٨).
کافرێک مردوو ناتوانین بڵێین دۆزەخی یە یان بۆ ناو ئاگرە، چونکە:
١ـ تۆ نازانی حوجە لەسەری لاچووە یان نە، هەیە گوێشی لە ئیسلام بووە بەڵام بە ئیسلامی ڕاست و دروستە نە.
٢ـ تۆ نازانی پێش مردن تەوبەی کردووە یان نە، لەسەر ئیسلام مردووە یان کوفر، شتەکە غەیبە تەنها خوا دەزانێت.
نموونەی ئەوانەی شەرع دیاری کردووە ئەهلی دۆزەخن وەک فیرعەون و ئەبو لەهەب و ئەبو جەهل و ئەبو تالب. (الإرشاد شرح لمعة الاعتقاد) لابن جبرین لاپەڕە (٣٢٩).
سەبارەت بەم فەرموودەیە: (ئەگەر بەڵای کۆڕی کافردا تێپەڕین مژدەی ئاگری پێ بدە)، زانایان دەڵێن:
١ـ فەرموودەکە صحیح نییە. (مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز) (١٣/٣٣٧).
٢ـ ئەگەر صحیح بێت ئەوە باسی ئەو کافرانەیە کە لەسەر کوفر مردوون و خوای گەورە خەبەری بە پێغەمبەر داوە.