سەردێری پرسیار:حوکمی ناوی خوا هێنان بە کوردی لە جیاتی (بسم اللە) کاتی ئاژەڵ سەربڕین؟

بەرواری دانان :2023-05-22 کۆدی پرسیار:2887

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ناوی خوا هێنان بە کوردی لە جیاتی (بسم اللە) کاتی ئاژەڵ سەربڕین؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر ناوی خوا هێنرا لەسەر ئاژەڵ سەربڕین بە زمانی جگە لە عەرەبی، ئەوە ئاژەلەکە حەڵاڵە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و ابن حزمە، بەڵگە:

١ـ  خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ) [المائدة: 3]، ئەم خطابە بۆ ژن و پیاوە، عەرەب و جگە لە عەرەب دەگرێتەوە. (المحلى) لابن حزم (٦/١٤٢).

٢ـ لە کتاب و سوننەت مەرج دانراوە ناوی خوا بهێنرێت بە ڕەهایی، جا بە عەرەبی بێت یان جگە لە عەرەبی، پێچەوانەی تەکبیر و سەلام، چونکە مەبەست پێی خودی لەفزەکەیە. (كشاف القناع) للبهوتي (٦/٢٠٨).

باشتر وایە بە عەرەبی ناوی خوای بهێنرێت لەکاتی ئاژەڵ سەربڕین کە (بسم الڵە)یە، ئەگەر بە زمانی جگە لە عەرەبیش ناوی خوا هێنرا ئەوە ئاژەڵەکە حەڵاڵە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام