سەردێری پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر (بسم اللە) کاتی ئاژەڵ سەربڕین؟

بەرواری دانان :2023-05-22 کۆدی پرسیار:2889

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر (بسم اللە) کاتی ئاژەڵ سەربڕین؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە (بسم اللە) دەڵێن:

١ـ (بسم اللە) واجبە کاتی ئاژەڵ سەربڕین، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلەیە، بە لەبیرکردنیش لادەچێت لەسەر ڕاستی زانایان. (سبل السلام) للصنعاني (٢/٥١٨)، (شرح منتهى الإرادات) للبهوتي (٣/٤٣٤).  

٢ـ دەبێت ئەوەی (بسم اللە) دەڵێت مەبەستی ئەوە بێت بۆ ئاژەڵ سەربڕین، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلەیە، چونکە (بسم اللە) پەیوەستە بەو ئاژەلەی سەری دەبڕی. (تبيين الحقائق) للزيلعي (٥/٢٨٨).

٣ـ دەبێت ئەوەی ئاژەڵ سەردەبڕێت (بسم اللە) بڵێت نەک کەسانی تر لەجیاتی بڵێن، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکان.

٤ـ دروستە ناوی خوا بڵێیت لەسەر ئاژەڵ سەربڕین بە زمانی جگە لە عەرەبی، ئاژەلەکە حەڵاڵە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و ابن حزمە، باشتریش وایە بە عەرەبی بڵێیت.

٥ـ باشر وایە ئەوەی ئاژەڵ سەردەبڕێت عاقل و بالغ بێت، ئەگەر مناڵ ئەوەی شت لێک جیادەکاتەوە ئاژەلی سەربڕی حەڵاڵە لەسەر مەزهەبی ئێمە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە. (المجموع) للنووي (٩/٧٦).  

مناڵ ئەگەر بچووک بێت شت لێک جیانەکاتەوە، ئەمەیان سەربڕاوی حەڕامە لەسەر وتەی زۆربەی زانایانە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و وتەی ظاهری یەکانە.

٦ـ (بسم اللە) واجبە و (اللە اکبر)یش سوننەتە، باشتریش وایە هیچ شتێک لەسەر (بسم اللە) زیاد نەکرێت و نەگۆڕدرێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام