پرسیار: حوکمی ئاژەڵ سەربڕین لەبەردەم ئاژەلی تر؟ ئایا قەساب تاوانبار دەبێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن مەکروهە ئاژەڵ سەرببڕی لەبەردەم ئاژەلی تر و سەیری بکات، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە و ابن بازە، بەڵگە:
١ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (إنَّ اللهَ كَتَبَ الإحسانَ على كُلِّ شَيءٍ)، (ولْيُرِحْ ذَبيحَتَه).
ئەم فەرموودەیە چەقۆ تیژ کردن و پەلە کردن لە سەربڕین دەگرێتەوە، هەروەها ئەوەش دەگرێتەوە ئاژەڵێک سەرببڕی و ئەوەی تریش سەری بکات، لەبەر ئەوەی ئازاردانی ئەو ئاژەڵەی تێدایە کە سەیری دەکات.(شرح النووي لمسلم) (١٣/١٠٧)، (نيل الأوطار) للشوكاني (٨/١٦٢).
٢ـ ئاژەڵ خوای خۆی دەناسێت و تەسبیحات و حەمدی خوا دەکات و مردن دەناسێت، بۆیە لێی ڕا دەکات، ئەگەر ئەم هەستەی هەبێت و بزانێت ئەگەر خوشکی لەلای سەربڕین بۆی دەبێتە زیادە ئازار. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (١٥/٩٣)، (البناية) للعيني (١١/٥٦٢).
٣ـ هەموو فوقەهاکان یەک دەنگن لە ئادابی ئاژەڵ سەربڕین ئەوەیە ئاژەڵ سەرنەبڕدرێت لەلای ئاژەڵی تر و سەیری بکات.