سەردێری پرسیار:ئایا سەربڕاوی لەشگران دروستە؟

بەرواری دانان :2023-05-24 کۆدی پرسیار:2894

پرسیار:

پرسیار: ئایا سەربڕاوی لەشگران دروستە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن سەربڕاوی لەشگران حەڵاڵە و دروستە ئاژەڵ سەرببرێت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، بەڵگە:

١ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ) [المائدة: 3]، ئەم خطابە بۆ موسڵمانێکە جا پیاو بێت یان ئافرەت، لەشگران و جگە لەشگران دەگرێتەوە. (المحلى) لابن حزم (٦/١٤٢).  

٢ـ عیبرەت لە ئاژەڵ سەربڕین دەرچوونی خوێنە و ناوی خوا لەسەر گوتنە، هیچ جیاوازی نییە ئەوەی سەر دەبڕێت پیاو بێت یان ئافرەت، وە ئافرەت لە حەیزدا بێت یان پاک بێت، وە لەشگران بێت یان لە پاکیدا بێت. (فتاوى نور على الدرب) لابن عثيمين (١١/٤٢٣).

٣ـ دروستە لەشگران (بسم اللە) بڵێت کاتی لەشگرانی، بۆیە قەدەغە ناکرێت بۆ ئاژەڵ سەربڕین. (المغني) لابن قدامة (٩/٤٠٤).

٤ـ ئەگەر سەربڕاوی ئەهلی کتاب حەڵاڵ بێت کە پیسن، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ)، ئەوە سەربڕاوی ئیمانداری لەشگران لەپێشترە حەڵاڵ بێت کە سوننەت هاتووە نەفی پیسی کردووە لە ئیماندار: (ٳن المومن لاینجس). (الإشراف على مذاهب العلماء) لابن المنذر (٣/٤٣٤).  

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام