پرسیار: حوکمی نوێژ کردن بەدوای مەلایەک نازانی عەقیدەی چۆنە، نازانی باشە یان خراپە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر ئیمامەکە (مستور الحال) بوو، نە بیدعەی لێ بەدیار کەوتووە و نە خراپە، لەم حاڵەتە دروستە نوێژی بەدوای بکەیت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان.
ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە نوێژ بەدوای هەموو موسڵمانێکی (مستور)دا بکەیت بە یەک دەنگێ هەر چوار مەزهەبەکان و پێشەوایەکانی تر، هەر کەسێک بڵێت نوێژی هەینی و جەماعەت بەدوای کەس ناکەم مەگەر عەقیدەی بزانم، ئەمەیان بیدعەچی یە و پێچەوانەی هاوەڵان و تابعی یەکان و هەر چوار پێشەوایەکان و پێشەوایانی تری کردووە). (مجموع الفتاوى) (٤/٥٤٢).
ابن أبي العز الحنفي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە پیاو نوێژ بەدوای کەسێکەوە بکات هیچ بیدعە و فاسقی لێی نازانێت بە یەک دەنگی هەموو زانایان). (شرح الطحاوية) لاپەڕە (٣٧٤).