سەردێری پرسیار:حوکمی زیندوو کردنەوەی شەوی قەدر لە مالەوە چییە ؟

بەرواری دانان :2018-10-05 کۆدی پرسیار:290

پرسیار:

پرسیار // ئایا باشتر وایە لیلة القدر لە مزگەوت زیندوو بکەیتەوە یان لە ماڵەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لیلة القدر ی زیندوو کردۆتەوە لە مزگەوت ، وە اعتکافی کردووە بۆ مەبەستی لیلة القدر .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەلام وتەی ڕاست ئەوەیە اعتکافی سونەت نییە ئیلا لە دە ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزان نەبێت ، سونەت نییە ھەموو کاتێک اعتکاف بکەیت ، چونکە ئێمە دەزانین بە دڵنیایی کە گومانی تێدا نییە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە ھەموو خەلک سوور تر بووە لەسەر عیبادەتی خوا ، وە بۆ گەیاندنی شەریعەت ، ڕۆژێک نەی وتووە ئەی خەلکینە اعتکاف بکەن لە ھەر کاتێک ، بەلکو اعتکافی کردووە لە ڕەمەزان ، پاشان اعتکافی کردووە بۆ شتێکی داواکراو ئەویش لیلة القدره ، ھەر لەبەر ئەمەش سەرەتا اعتکافی کرد لە دە شەوی یەکەم ، پاشان دە شەوی ناوەند ، پاشان پێی وترا لە دە شەوی کۆتییە ، اعتکافی کرد لە دە شەوی کۆتایی ، اعتکاف ڕێگە پێدراو نییە ئیلا لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان . )) شرح بلوغ المرام ج٧ لاپەڕە ٤٧٥

کەواتە باشتر وایە لیلة القدر له مزگەوت زیندوو بکەیتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسەی اعتکافیش دەکات ، چونکە دروست نییە اعتکاف بکەیت لە شوێنی تر بێجگە لە مزگەوت .

بەڵام ئەگەر کەسێک اعتکاف نەکات دەتوانێت لە ماڵەوە ليلة القدر زیندوو بکاتەوە بە تایبەتی ئەگەر لە مزگەوت قەلەبالغ دروست بکرێت یان بکرێتە جێگای دەف و لەف " واتە دەفە لێ بدرێ و لەفە "گەس" بخورێت و ببێتە جێگای خواردن و خواردنەوە " بەلکو دەلێن ئەگەر ئەمە دروست بوو لە مزگەوت وه سەرقالت بکات و کار لە عیبادەتت بکات باشتر وایە لە مالەوە بیت .

پیغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەشەوی کۆتای زیندوو کردۆتەوە بە نوێژ و قورئان خوێندنەوە و زیکر و دوعا ، وە ئەوەندە عیبادەتەی لەو شەوانە دەیکرد لە شەوەکانی تر نەی دەکرد ، وە ئیماندارانی ھان داوە بۆ کردنی نوێژ لە شەوی قەدر :

عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال : (( من قام ليلة القدر إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه )) متفق عليه

ھەروەھا باشترین دوعا کە بکرێت لەو شەوە ئەوەیە بلێیت : (( اللهم إنك عفو تحب العفو فاعف عني )) .

ھەروەھا کاتی شەوی قەدر بە خۆر ئاوابوون دەست پێ دەکات نەک دوای دوازدەی شەو ، وە بە ھەڵاتنی فەجر کۆتایی دێت نەک بە خۆر ھەلاتن ، وە تەراویح و زیندوو کردنەوەی شەوەکانی قەدر سونەتن نەک واجبن ، وە نوێژی عیشا و بەیانی واجبن نەک سونەتن .

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( شەوی قەدر وەک شەوەکانی تر بە خۆر ئاوابوون دەست پێ دەکات و بە ھەلاتنی فەجر کۆتایی دێت ))

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کاتی شەوی قەدر دەست پێ دەکات بە خۆر ئاوابوون تاکو ھەڵاتنی فەجر ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " ثم أتمو الصيام الى الليل " البقرة ١٨٧ ، كەی ڕۆژوو دەشکێنی ؟ کاتی خۆر ئاوابوون ، کەواتە سەرەتاکەی کاتی خۆر ئاوابوونە .

وە شەوی قەدر مەرج نییە اعتکافی بۆ بکەی ، واتە دەکرێت مرۆڤ شەوی قەدر زیندوو بکاتەوە لە مالەوە )) شرح بلوغ المرام ج٦ لاپەڕە ٥٤٨

ئەوەی گرینگ بێت و داوا کراو بێت کردەوەی باشە نەک کردەوەی زۆر ، وە خەلکانێک وا دەزانن ئەگەر ھەندێک لە شەو بخەویت ئەوا شەوی قەدرت لە دەست چووە .

پوختەی وەلانی زانایان :

(١) اعتکاف مەرجە لە مزگەوت بکرێت بەلام زیندوو کردنەوەی شەوی قەدر مەرج نییە لە مزگەوت بکرێت .

(٢) باشتر وایە لە مزگەوت شەوی قەدر زیندوو بکەیتەوە ئەگەر اعتکافت کردبوو چونکە اعتکاف کردن دروست نییە ئیلا لە مزگەوت نەبێت .

(٣) باشتر وایە شەوی قەدر لە ماڵ زیندوو بکەیتەوە ئەگەر قەلە بالغ دروست بکرێت و کار لە عیبادەت بکرێت .

(٤) شەوی قەدر دوای خۆر ئاوابوون دەست پێ دەکات نەک دوای دوازدەی شەو ، وە بە ھەڵاتنی فەجر کۆتایی دێت نەک بە ھەلاتنی خۆر .

(٥) تەراویح و زیندوو کردنەوەی شەوی قەدر سونەتن نەک واجبن ، وە نوێژی عیشا و بەیانی واجبن نەک سونەتن .

(٦) شەوی قەدر شەوی زیندوو کردنەوەیە بە نوێژ و دوعا و زیکر و قورئان نەک شەوی زیندوو کردنەوە بێت بە دەف و لەف و مجلس گەرم کردن و ڕابواردن .

(٧) ئافرەت شەوی قەدر لە مالەوە بێت باشترە نەک لە مزگەوت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام