پرسیار: دروستە پیاو ئەنگوستیلە لە هەر پەنجەیەک بکات؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە ئەنگوستیلە لە پەنجە کردن بۆ پیاو دەڵێن:
١ـ سوننەتە پیاو ئەنگوستیلە لە پەنجەی پەنجەی بچووک بکات، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە و ئیجماعیش نەقل کراوە، چونکە پێغەمبەری خوا (ﷺ) خاتەمی لەو پەنجەیە کردووە. أخرجه مسلم (٢٠٩٥)، (شرح النووي على مسلم) (١٤/٧١).
٢ـ شافعی و حەنابلە بۆ ئەوە چوون باش نییە ئەنگوستیلە لە پەنجەی ناوەڕاست و شایەتوومان بکەیت، بەڵگە:
ـ عەلی خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەهی لە من کردووە خاتەم لەم پەنجە و لەوەی تر بکە)، ئاماژەی بۆ پەنجەی ناوەڕاست و شایەتوومانی کرد. أخرجه مسلم (٢٠٩٥).
٣ـ سەبارەت بە دوو پەنجەی تر، پەنجەی گەورە و پەنجەی تەنیشت پەنجەی بچووک دروسته ئەنگوستیلەی تێ بکەی، چونکە نەهی تەنها لە پەنجەی ناوەڕاست و شایەتوومان کراوە. (الإقناع) للحجاوي (١/٢٧٤)، (كشاف القناع) للبهوتي (٢/٢٣٦)، (شرح منتهى الإرادات) للبهوتي (٢/٦٤).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە خاتەم لە پەنجە کردن لای فوقەهاکان سێ بەشن:
یەکەم: بەشێکیان سوننەتە خاتەمی تێ بکەی، ئەویش پەنجەی بچووکە.
دووەم: بەشێکیان مەکروهە خاتەمی تێ بکەیت، ئەویش پەنجەی ناوەڕاست و شایەتوومانە.
سێیەم: بەشێکیان ڕێگەپێدراوە خاتەمی تێ بکەیت، ئەویش پەنجەی گەورە و پەنجەی تەنیشت پەنجەی چووکە، هەندێک زانا پەنجەی گەورە بە پەنجەی ناوەڕاست و شایەتوومان هێنان حساب دەکەن). (الشرح الممتع) (٦/١٠٩).