پرسیار: کام پەنجەی دەست درووست نییە کە گوستیلە بەکاربهێنیت بۆ ئافرەت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە ئافرەت ئەنگوستیلە لە هەر پەنجەیەک بکات، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو موسڵمانان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی سوننەت وایە پیاو ئەنگوستیلە لە پەنجەی بچووک بکات، سەبارەت بە ئافرەت ئەنگوستیلە لە هەموو پەنجەکانی دەکات). (شرح النووي على مُسْلِم) (١٤/٧١).