پرسیار: چارەسەری دڵ لاوازی چییە؟ ئایا دڵێک کە لاواز بێت بەرگەی بچووکترین نارەحەتی نەگرێت بەڵام لە دوای هەر ناڕەحەتیەک کە بەو دڵە لاوازەی گەیشت ڕوو لەخوا بکا و مناجات لەگەڵ خوا بکا لە دوای ئەو ئارام ببێتەوە ئایا ئەمە هاو واتایە لەگەڵ ئیمان لاوازی؟
وەڵام: پیاو ئەگەر دڵی زۆر پەیوەست بوو بە ئافرەتەوە (واتە: خێزانی خۆی) کەچی بۆی ڕێگەپێدراوە خێزانی خۆی خۆش بوێت، دڵی وەک ئەسیر لێ دێت، خێزانی ھەلسوکەوتی پێی دەکات چۆن بییەوێت، لە ڕووکەشدا پیاو گەورەی خێزانی خۆیەتی چونکە پیاویەتی، لە ڕاستیشدا ئەسیر و بەندەی خێزانی خۆیەتی.
ئازادی ڕاستەقینە ئازادی دڵە، بەندایەتی بەندایەتی دڵە، ھەروەک چۆن دەوڵەمەندی دەوڵەمەندی نەفسە، پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (ليس الغنى عن كثرة العرض وإنما الغنى غنى النفس، واتە: دەوڵەمەندی ئەوە نییە دەوڵەمەند بیت لە شت و کەل و پەل و مال، بەلکو دەولەمەندی دەولەمەندی نەفسە. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (١٠/ ١٨٥ـ١٨٦).
ئافرەتیش بەهەمان شێوە، شەرع سنوری بۆ هەموو شتێک داناوە، سنوری بۆ شتی حەڵاڵ و ڕێگەپێدراویش داناوە، هەر کەسێک ئیمانی بەخوا هەبێت و ئیمانی چەند بەهێز بێت خوای گەورە هیدایەتی دەدات بە گوێرەی ئیمانەکەی، بەرگەی بەلا و موسیبەت و ناخۆشی دەگرێت بەگوێرەی ئیمانەکەی، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: (مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۗ وَمَن يُؤْمِن بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُ ۚ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ) [التغابن:١١].
ئەم دونیایە بەهەشتێکی تێدایە هەر کەسێک نەچێتە ناوی ناچێتە بەهەشتی ئاخیرەت، ئەویش ئیمان هێنان و کردەوەی باشە، باشترین ھۆکاری گەیشتن بە چێژ و خۆشی یەکانی بەھەشت بریتی یە لە ناسین و خۆشویستنی خوای گەورە، ئەو بەھەشتەی کە ھەر لە بنەڕەت دا نیشتمانی سەرەکی گیان و جەستەی ئێمە بووە، واتە: خۆشترین و شیرینترین شت لەم دونیایەدا بریتی یە لە ناسینی خودا و خۆشویستنی، وە خۆشترین و شیرینترین شت لە بەھەشت بریتی یە لە تەماشاکردن و گەیشتن بە دیداری خوای گەورە، چ نیعمەتێک ھەیە لە ژیاندا بگاتە نیعمەتێک خۆسازاندن کە بەوپەڕی تامەزڕۆییەوە بۆ گەیشتن بە ژوان و دیداری گەورەترین خۆشەویست، کە سەرجەم دڵ و دەروونی داگیر کردبێت، تەنانەت ھەندێ لە خۆشەویستان دەڵێن: ھەندێ کاتمان بەسەردا تێ دەپەڕێت ئەوەندە ھەست بەخۆشی و دڵنیایی دەکەین دەڵێن: ئەگەر بەھەشتی یەکان لەو جۆرە ژیانەی ئێمەدا بن ئەوە ژیانیان خۆشە.
ھەروەھا دەلێن ئەگەر پادشاکان و دار و دەستەکانیان بە خۆشی و شیرینی ژیانی ئێمەیان بزانیایە، ئەوە شەڕیان لەسەری دەکرد.
خۆشەویستی چارەسەر و خۆراکی ڕووحە ھەر کاتێک دڵ لەم خۆرکە بڕا ئیتر تووشی نەھامەتی دەبێت، بگرە زۆر ئەستەمترە لە ناخۆشی یەکانی لە دەست دانی ڕووناکی بۆ چاوەکان یاخود لە دەست دانی ھەستی بیستن یان بۆن کردن.
دڵی مرۆڤ ژوانگەی خۆشەویستی خوای تاک و تەنھایە، بەبێ ئەم وزەیە دڵ تووشی گەورەترین دەرد و نەھامەتی دەبێت ئیتر لە جەستەیەکی ئاژەڵی بەولاوە ھیچی تر نامێنێتەوە کە ئامادەیە وەک دڕندەیەک ھەموو شتێک لە پێناو ئارەزووەکانیدا تێک بشکێنێت.