پرسیار: ئایا لە ئایینی ئیسلامدا ڕێگەپێدراوە کچان بەژداری بکەن لە سەیرانی زانکۆ؟
وەڵام: سەفەر کردنی کچ بۆ سەیرانی زانکۆ دروست نییە، چونکە:
١ـ سەفەر کردن بێ مەحرەم حەڕامە.
٢ـ تێکەڵاوی کوڕ و کچ حەڕامە، ئەو تێکەڵاوی یە لە سەفرە هەیە لە زانکۆ کەمترە.
٣ـ زۆربەی زۆری ئەم سەفرانەی ئێستای کوردستان شتی بێ شەرعی تێدایه.
ئەوەی سەیر بێت کچ هەیە هەموو ساڵەکانی زانکۆ خۆی پاراستووە بە حیجاب، لە کۆتاییدا لە سەفرە دەبێت بە سفۆر، یان لە ڕۆژی سەفرەدا هەندێک هەلس و کەوت دەکات کە هەرگیز ئەم هەلس و کەوتەی ئەنجام نەداوە، لەسەفەر ڕەوشت و سروشتی مرۆڤ بەدیار دەکەوێت، ئافرەت زۆر ناسک و بە بەهایە ئەگەر شکا و لەکەدار بوو چاک بوونەوەی هەندێک زەحمەتە وەک پیاو نییە، بۆیە دەبێت ئاگادار بێت و سومعەی خۆی بپارێزێت.
سوننەتی خوای گەورە سەبارەت بە دروستکراوەکانی وایە پیاو ئارەزووی بۆ ئافرەت دەڕوات، هەروەها ئافرەتیش ئارەزووی بۆ پیاو دەڕوات لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی تەمەندا، خوای گەورە هەندێک ڕێنمایی و پەرژینی داناوە بۆ ئەوەی مرۆڤ تووشی حەڕام نەبێت.
یەکێک لەو ڕێنماییانە زۆر قسە لەگەڵ ئافرەتی بێگانە نەکردن ئەگەر پێویست نەبێت، چونکە قسە کردن عادەتەن سەرەتا دەست پێ دەکات بێ ئەوەی تووشی هیچ حەڕامێک ببن، پاشان وای لێ دێت دڵیان پێکەوە معلق دەبێت و ئارەزوویان بۆ یەکتر دەچێت و یەکتریان خۆش دەوێت و هەست بە خۆشی دەکات کاتێک قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن، پاشان سەرقال دەبێت و حەز دەکات هەموو کاتێک قسەی لەگەڵ بکات، ئەمە سەرەتای خۆشەویستی حەڕام و عیشقە، پاشان وای لێ دێت لەبیر کردن و واز لێ هێنان زۆر زەحمەت دەبێت.
زانایان دەڵێن نابێت قسە لەگەڵ ئافرەتی بێگانە بکەیت، چونکە سەر دەکێشیت بۆ فیتنە، دەبێت موسڵمان خۆی لێی بپاڕێزێت ئیلا لەم دووحالەتە نەبێت:
حالەتی یەکەم: ئەگەر قسەکردنە سوودی بۆ دین هەبێت دروستە، وەک پرسیار کردن یان بانگەوازی کردن ئەگەر ترسی ئەوەی نەبێت تووشی فیتنە بێت.
حالەتی دووەم: ئەگەر سوودێکی ڕێگەپێدراوی هەبێت بۆ دونیا.
بەلام زانایان دەلێن لەم دوو حاڵەتەش:
١- دەبێت قسە بکەیت بە پێی پێویست، نابێت درێژەی پێ بدەیت.
٢- نابێت ئەو قسانە بکات ئاماژە بۆ خۆشەویستی بکات یان ورژاندنی ئارەزوو.
٣- دەبێت خۆی بەدوور بگرێت لە گاڵتەکردن و پێکەنین.
٤- دەبێت دەنگی خۆیان ناسک نەکەن و کار لەیەکتر بکەن بەتایبەتی ئافرەت.
قسەکردن لەگەڵ ئافرەتی بێگانە بەهۆی موبایل یان نامە ئەگەر چی بە خەلوەت حساب ناکرێت بەڵام سەر دەکێشێت بۆ تووش بوون بە فیتنە و هۆکارە بۆ فەساد، بۆیە ڕێگری دەکرێت و حەڕامە.
تێکەلاوی کوڕ و کچ و ژن و پیاو و کارکردن و پێکەوە بوون لە قوتابخانە و کۆلێژ و شوێنی تر دەرئەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە و تووشی فیتنە دەبن، لەوانە:
ـ تووشی بوون بە نەزەر، خوای گەورە فەرمانی بە ژن و پیاو کردووە چاویان بگرن لە حەڕام.
ـ سەر دەکێشیت بۆ دەست بەریەک کەوتن و تەوقە کردن کە ئەمەش حەڕامە.
ـ تێکەلاوی ئەگەری زۆری ئەوەی ھەیە کوڕ و کچ و ژن و پیاو بە تەنیا پێکەوە بمێننەوە، کە ئەم خەلوەتەش حەڕامە بەڵکو ترسناکترین ھەنگاوە بۆ تووش بوون بە فاحیشە.
ـ پەیوەست بوونی پیاو بە ئافرەتەوە و ئافرەتیش بە پیاوەوە، لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆر پێکەوە دەبن، مرۆڤ لاوازە ئەگەر ماوەیەکی زۆر لەگەڵ کەسێک بێت پێکەوە معلق دەبن.
ـ تێک چوونی خێزان، چەند پیاو خێزانی خۆی پشت گوێ خستووە چونکە پەیوەست بووە بە ئافرتێک لەگەڵی دەوام دەکات یان کۆلێژ یان شوێنی تر؟! وە بە پێچەوانەش چەند ئافرتیش بە ھەمان شێوە؟! وە چەندینیان تووشی فاحیشە بووینە؟