پرسیار: ئایا نوێژی هەینی لەسەر ئافرەت واجبە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نوێژی هەینی لەسەر ئافرەت واجب نییە، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.
ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەرە ئەوە کە هەینی لەسەر ئافرەت نییە). (الإجماع) لاپەڕە (٤٠).
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە ئافرەت جیاوازی نییە لەنێوان زانایان کە هەینی لەسەر نییە). (المغني) (٢/٢٥٠).