پرسیار // ئایا شەوی قەدر دەکەوێتە بیست و حەوتی ڕەمەزان ؟
وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە دیار کردنی شەوی قەدر ابن حجر عسقلانی لە فتح الباری ج٤ لاپەڕە ٣٠٩ چل وتە نقل دەکات سەبارەت بە شەوی قەدر ، وتەی ڕاست ئەوەیە کە شەوی قەدر دەگۆڕدرێت جێگیر نییە لە یەک شەودا .
ھیچ فەرموودەی ڕاست نەھاتوون شەوی قەدری دیار کردبێت لە بیست و حەوت بەلکو ئەوەی نقل کراوە وتەی ھاوەڵانە نەک وتەی پێغەمبەرە سەلامی خوای لێ بێت ، کە لە معاویە و ابی بن کعب نقل کراوە .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شەوی قەدر لە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزانە بەم شێوەیە فەرموودەی ڕاست ھاتووە دەفەرمووێت : (( لە دە شەوی کۆتای مانگی ڕەمەزانە )) ھەروەھا لە شەوە تاکەکانە . ....... )) مجموعە الفتاوی ج٢٥ لاپەڕە ٢٨٥
ابن عثيىمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەلێ شەوی قەدر لە دە شەوی کۆتاییە وتەی ڕاست ئەوەیە کە نقل دەبێت لە یەک شەودا جێگیر نییە ھەروەک ابن حجر وا دەلێت لە فتح الباری دا ، ھەروەھا ھەروەک فەرموودە ھاتووە بەلگەیە ، دەکرێت لە شەوی ٢١ بێت وە ٢٣ وە ٢٥ وە ٢٧ وە ٢٩ وە ٢٨ وە ٢٦ وە ٢٤ وە ٢٢ وە ٢٠ ئەوانە ھەموویان دەکرێت شەوی قەدر بێت ، مرۆڤ فەرمان پێکراوە بە کردەوە کردن لەم شەوانە دا جا چ بە کۆمەڵ بێت کە بە کۆمەڵ باشترە ، ئەگەر لە گوند بوو نوێژ دەکات ئەگەر بە تەنیاش بێت ، بزانە ھەر کەسێک شەوەکە کردەوە بکات ئەوە پاداشتی بە دەست ھێناوە جا چ بزانێت شەوی قەدرە یان نەزانێت ، ھەتا ئەگەر مرۆڤ نیشانەکانیشی نەزانێت یان بە ئاگا نەھات لەبەر نووستن بۆ نیشانەکانی ، بەلام شەوی زیندوو کردۆتەوە بە کردەوە و باوەڕی پێی ھەیە و داوای پاداشت لە خوا دەکات خوای گەورە پێی دەدات بە گوێرەی کردەوەی، ئەویش ئەوەیە کە خوای گەورە لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت ئەگەر بە تەنیاش بێت . )) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد العشرون - كتاب الصيام.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شەوی قەدر پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت خەبەری داوە لە دە شەوی کۆتای مانگی ڕەمەزانە ، ھەروەھا ڕوونی کردۆتەوە کە زیاتر جەخت لە شەوە تاکەکان بکەنەوە ، ھەر کەسێک ھەموو شەوەکان زیندوو بکاتەوە ئەوا شەوی قەدری زیندوو کردۆتەوە ، فەرموودەی ڕاست ھاتووە لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک کەسێک شەوی قەدر زیندوو بکاتەوە بە عیبادەت وە باوەڕی پێ ھەبێت و داوای پاداشت لە خوا بکات خوای گەورە لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت . )) مانای فەرموودەکە ئەوەیە شەوەکە زیندوو بکاتەوە بە نوێژ و جۆرەکانی تری عیبادەت لە قورئان خوێندنەوە و دوعا و خێر کردن و کردەوەی تر ، باوەڕی وابێت خوای گەورە ئەمەی داناوە بە شەرع و داوای پاداشت لە خوا بکات نەک ریاء و ھیچ مەبەستی تری دونیا خوای گەورە لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت .
زۆربەی زانایان ئەم تاوان خۆش بوونە پەیوەست کراوە بەوەی خۆت لە تاوانی گەورە بە دوور بگریت ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێنج نوێژ بۆ نوێژ وە جومعە بۆ جومعە وە ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان کەفارەتی تاوانەکانی نێوانیانە ئەگەر خۆی لە تاوانی گەورە بە دوور بگرێت . )) مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز 15/ 430
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ