پرسیار: ئایا دروستە سەلاوات بخوێنی کاتی وتاری هەینی ئەگەر وتارخوێن ناوی پێغەمبەری هێنا؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە سەلاوات لەسەر پێغەمبەر بخوێنی بە نهێنی ئەگەر ناوی هێنرا لە کاتی وتار خوێندن، کە ئەمە وتەی مالکی و حەنابلە و ابن عثیمینە، چونکە:
١ـ سەلاوات خوێندن لەسەر پێغەمبەر (ﷺ) لە ڕۆژی هەینیدا تەئکید لێی کراوەتەوە، وە جیاوازی هەیە لە واجبی یەکەی.
٢ـ دروستە لە حاڵەتی وتار خوێندن سەلاوات بخوێنی لەبەر ئەوەی هۆکار هەیە، ئەویش ئەوەیە ناوی پێغەمبەر (ﷺ) هێنراوە، وەک گوتنی: (آمین) وایە بەسەر دوعای ئیمام. (فتح الباري) لابن رجب (٥/٤٩٧).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەلاوات خوێندن لەسەر پێغەمبەری (ﷺ) خوا کاتی باسکردنی لە وتاردا هیچی تێدانییە، بەڵام بە مەرج دەنگ هەڵنەهێنی، بۆ ئەوەی کەسانی تر سەرقاڵ نەکەیت). (مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (١٦/١٠٠).
ئەبو حەنیفە دەفەرمووێت: گوێ لە وتار گرتن باشترە لە سەلاوات خوێندن، چونکە دەکرێت لە کاتی تری ڕۆژی هەینی سەلاوات بخوێنێ.
دەتوانی بڵێی مەجالی تێدایە لەسەر وتەی هەندێک زانا بەڵام بە نهێنی سەلاوات دەخوێنی، سەبارەت بە کەسێک بە ئارەزووی خۆی سەلاوات دەخوێنێ لەکاتی وتاری هەینی بێ ئەوەی وتارخوێن ناوی پێغەمبەر (ﷺ) بێنێت، ئەمەیان باشتر وایە تەرکی بکات و گوێ بۆ وتار بگرێت.