پرسیار: کەسێک بۆشاییەک دەبینێت کاتی وتاری هەینی، ئەگەر بەسەر خەڵکدا پاس بدات و بۆشاییەکە پڕبکاتەوە تاوانبار دەبێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن بەسەر شانی خەڵکدا تێپەڕین کاتی وتاری هەینی دوو حاڵەتە:
یەکەم: کەسێک بەسەر شانی خەڵکدا تێدەپەڕێت بێ ئەوەی هیچ بۆشاییەک ببینێت تا پڕی کاتەوە، لەم حاڵەتە زانایان دەڵێن حەڕامە بەسەر شانی خەڵکدا تێپەڕی، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و مالک و ابن منذر و النووي و ابن تیمیە وابن عثیمینە. (روضة الطالبين) للنووي (١١/٢٢٤)، (الأوسط) لابن المنذر (٤/ ٩٤)، (الفتاوى الكبرى) لابن تیمیە (٥/٣٥٦).
عن أبي الزَّاهريَّة، قال: كنتُ جالسًا مع عبدِ اللهِ بنِ بُسرٍ يومَ الجُمُعةِ، فما زال يُحدِّثُنا حتى خرَجَ الإمامُ، فجاءَ رجلٌ يَتخطَّى رِقابَ الناسِ، فقال لي: جاءَ رجلٌ يَتخطَّى رِقابَ النَّاسِ ورسولُ اللهِ (ﷺ) يَخطُب، فقال له: (اجلسْ؛ فقدْ آذيتَ وآنيتَ). رواه أبو داود (١١١٨)، والنسائي (٣/١٠٣)، وأحمد (٤/١٩٠) (١٧٧٣٣).
وتەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) سەبارەت بەوەی بەسەر شانی خەڵک تێپەڕ دەبوو لە ڕۆژی هەینی فەرمووی: (آذيتَ وآنيتَ)، بەڵگەیە ئەم کردەوەیە ئەزیەت دانی تێدایە، ئەزیەت دانی موسڵمان حەڵاڵ نییە لە ڕۆژی هەینی و جگە لە هەینی. (التمهيد) لابن عبد البر (١/٣١٦).
هەنگاونان بەسەر شانی خەڵک ئەزیەت دانی خەڵکی تێدایە و سەرقاڵ کردنیش تێدایە لە گوێ گرتن لە وتاری هەینی، خەڵک سەیری دەکات و مشغول دەبن.(الشرح الممتع) لابن عثيمين (٥/ ٩٥ـ٩٦).
دووەم: کەسێک بەسەر شانی خەڵکدا تێدەپەڕێت لەبەر ئەوەی بۆشاییەک دەبینێت پڕ نەکراوەتەوە، لەم حاڵەتە دروست بەسەر شانی خەڵکدا تێپەڕێت، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلە و قەتادە و ئەوزاعی و حەسەنە، بەڵگە:
١ـ حورمەت نییە بۆ کەسێک بۆشایی بەجێ هێشتووە. (المغني) لابن قدامة (٢/٢٦٠).
٢ـ هەنگاونان و تێپەڕبوون بەسەر شانی خەڵکدا کاتی پێویست دروستە. (المغني) لابن قدامة (٢/٢٦٠).
٣ـ چونکە ئەوانەی دانیشتوون کەمتەرخەمن بە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە. (المجموع) للنووي (٤/٥٤٦).
مالکی یەکان قەدەغە دەکەن کاتی دانیشتنی ئیمام لەسەر مینبەر ئەگەر بۆشایش هەبێت. (شرح مختصر خليل) للخرشي (٢/٨٥)، (مواهب الجليل) للحطاب (٥٤٥/٢)، (التاج والإكليل) للمواق (٢/١٧٥)، (منح الجليل) لابن عليش (١/١٤٤).
شافعی یەکان دەڵێن ئەگەر هەنگاونان یەک بێت یان دوو دروستە، بەڵام ئەگەر خەڵێکی زۆر لەبەردەمی بوو، ئومێدی ئەوەی هەبوو ئەگەر هەستان بۆ نوێژ کەسێک پێش دەکەوێت و بۆشای پڕ دەبێتەوە ئەو کات لە شوێنی خۆی دادەنیشێت، ئەگەر ئومێدی ئەوەی نەبوو پێش دەکەوێت بۆ ئەوەی بۆشایی پڕ بکاتەوە. (المجموع) للنووي (٤/٥٤٥)، (البيان) للعمراني (٢/٥٩١).