پرسیار: حوکمی شۆردنی کافر لەلایەن موسڵمانەوە ئەگەر مرد؟
وەڵام: زانایان دەڵێن حەڕامە لەسەر موسڵمان کافر بشوات، کە ئەمە وتەی مالکی و حەنابلە و شەوکانی و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:
١ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَوَلَّوْا قَوْمًا غَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ) [الممتحنة:١٣].
ڕووی کردنە بەڵگە: شۆردنی کافر جۆرێکه لە موالات و پشتگیری کردنیان. (كشاف القناع) للبهوتي (٢/١٢٢).
٢ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَا تُصَلِّ عَلَى أَحَدٍ مِنْهُمْ مَاتَ أَبَدًا وَلَا تَقُمْ عَلَى قَبرِهِ) [التوبة: ٨٤].
ئەگەر نەهی کرابێت لە نوێژ کردن لەسەر کافر کە گەورەترین شتە بۆ مردوو سوودی هەبێ، ئەوە شتی کەمتر لەپێشترە بۆی نەکرێت. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (٥/٢٧٠).
٣ـ شۆردنی کافر بەگەورە دانانە بۆی و پاککردنەوەیە، وەک نوێژ کردن لەسەری وایە. (كشاف القناع) للبهوتي (٢/١٢٢).