پرسیار: حوکمی بردنی قەلەم بۆ ئاودەست چییە؟
وەڵام: مەبەست لە بردنی قەلەم بۆ ناو ئاودەست دوو ئەگەری هەیە:
١ـ لەوانەیە مەبەست پێی قەلەمی قورئان بێت، ئەو قەلەی لەسەر قورئان دادەنێیت و دەخوێنێتەوە بۆ فێربوون، ئەمەیان هەمان حوکمی موبایلی هەیە ئەگەرچی کەمێک جیاوازترە، دروستە چونکە مرۆڤ قورئانی لەبەرە و لەناو سینەی دایە، دروستە موبایلیش ببەیت بۆ ئاودەست کە قورئانیشی تێدا خەزن کراوە، قەلەمیش بەهەمان شێوە، باشتریش وایە قەلەمی قورئان نەبیت بۆ ئاودەست، چونکە ئەم قەلەمە تەنها بۆ قورئان خوێندنەوە بەکاردێت وەک موبایل نییە بۆ شتی تریش بەکاربێنی، بەلام ئەگەر پێویست بکات دروستە بێگومان، نموونە: کەس نییە تەسلیمی بکات تا دەچێتە ئاودەست، ئەگەر نەبات لەوانەیە بدزرێت.
٢ـ لەوانەیە مەبەست پێی قەلەمی ئاسایی بێت، ئەمەیان دروستە بێ ئەوەی جیاوازی هەبێت، سەبارەت بە وتەی ئەوانەی دەڵێن قەلەم پیرۆزە و نابێت فڕێ بدرێت و ئیهانە بکرێت و لە دیوار بدەیت یان ببەیت بۆ ئاودەست، چونکە قەلەم پیرۆزە و خوای گەورە قسەی لەگەڵ کردووە و بە قەلەمی فەرموو بنووسە، قەدغەکردنی قەلەم بۆ بردنە ئاودەست ئەمەیان هیچ ئەسل و ئەساسی نییە، حوکم دان بەسەر شتێک پێویستی بە بەڵگەیە.
کێشە تەنها لە قەلەم دانییە، بەڵکو لە چەندین بابەتی تردا زیادەڕەویان کردووە و حوکمیان بەسەر زۆر شت داوە بێ بەڵگە، نموونە دەڵێن نابێت ژێرەوەی نەعل ڕووی لە ئاسمان بێت، لەسەر ئەم کارە زۆر زۆر تۆڕە دەبن، بەڵام لە زۆر بابەتی تردا کە تاوانی گەورەن و بەڵکو بگرە شیرکە، کەچی بە دینی دەزانن.