پرسیار: ئایە ئەو کەسانە سزا دەدرێن کە دینیان پێ نەگەیشتووە؟
وەڵام: (أهل الفَترة): ئەوانەن کە لەنێوان بانگەوازی پێغەمبەریان پێ نەگەیشتووە، بانگەوازی نێردراوی یەکەم پێیان نەگەیشتووە و ئەوایش نەگەیشتوون بە نێردراوی دووەم، نموونە: ئەو دەشتەکییانەی بانگەوازی عیسایان پێ نەگەیشتووە و ئەوانیش نەگەیشتوون بە پێغەمبەر. (تفسير الألوسي) (٣/٢٧٤).
زاراوەی (أهل الفَترة) لای زۆربەی زانایان بۆ ئەوانە بەکاردێت کە بانگەوازیان پێ نەگەیشتووە، هەندێک زانا جیاوازی دەخەنە نێوان مناڵی موشریکەکان و ئەوانەی بانگەوازیان پێ نەگەیشتووە، لەبەر ئەوەی بەڵگەی تایبەت هاتوون.
جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە (أهل الفَترة)، گرینگترین ئەم دوو وتانەن:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون هەر کەسێک بمرێت و بانگەوازی پێ نەگەیشتبێت ئەوە ڕزگار بووە، کە ئەمە وتەی ابن حزم و النووی و قرطبی و ابن حجر و بوخاری یە. (الفصل) لابن حزم (٣/ ٧٤)، (شرح مسلم) للنووي (١٦/٢٠٨)، (فتح الباري) لابن حجر (٣/٢٤٦)،
دووەم: تاقی دەکرێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا بە ئاگر، فەرمانیان پێ دەکرێت بە چوونە ناوی، هەر کەسێک بچێتە ناوی لەسەری دەبێتە فێنکاتی و سەلامەتی، هەر نەسێک نەچێتە ناوی سەرپێچی خوای کردووە و دەبێتە ئەهلی ئاگر، کە ئەمە وتەی زۆربەی پێشینەکانە، وتەی وتەی بەیهەقی و ابن تیمیە و ابن قیم و ابن کثیرە. (الإبانة) لاپەڕە (٣٤)، (مجموع الفتاوى) لابن تيميَّةَ (٢٤/٣٧٣)، (أحكام أهل الذمة) لابن القيم (٢/ ١١٣٩)، (تفسير ابن كثير) (٥/٥٣)، (الاعتقاد) (١٨٧).
ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوانەی حوجە لەسەریان لانەچووە لە دونیا بە پەیامی خوا، وەک مناڵ و شێت و ئەوانەی بانگەوازی خوایان پێ نەگەیشتووە، ئەمانە چەند وتە لەسەریان هەیە، دیارترینیان بە ئاثار لەسەری هاتبێت ئەوەیە کە تاقی دەکرێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، فەرمانیان پێ دەکرێت، ئەگەر گوێڕایەڵی بکەن شایستەی پاداشت دەبن، ئەگەر سەرپێچی بکەن شایستەی سزا دەبن).(الجواب الصحيح) (٢/٢٩٨)، (مجموع الفتاوى) (٢٤/٣٧٢).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی ڕاست (أهلَ الفَترة)، دوو بەشن:
بەشی یەکەم: ئەوەی حوجە لەسەری لاچووە و حەق دەزانێت، بەڵام شوێن ئەوەی باب و باپیرانی دەکەوێت، ئەمەیان هیچ عوزری نییە و دەبێتە ئەهلی ئاگر.
بەشی دووەم: ئەوەی حوجە لەسەری لانەچووە، ئەمەیان کارەکەی بۆ لای خوایە و ئێمە نازانین چاڕەنووسی بۆ کوێ یە، ئەمەیان هیچ دەقی بڕاوە لەسەری نەهاتووە). (مجموع فتاوى ابن عثيمين) (٢/٤٨).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەهلی فەترە و ئەوانەی پەیامی خوایان پێ نەگەیشتووە خوا زاناترە بە کردەوەیان، تاقی دەکرێنەوە و تەکلیفیان لێ دەکرێت بەوەی خوا بییەوێت، ئەگەر گوێڕایەڵی بکەن دەچنە بەهەشت، ئەگەر سەرپێچی بکەن دەچنە دۆزەخ). (مجموع فتاوى ابن عثيمين) (١٧/٤٤٣).