سەردێری پرسیار:حوکمی دانانی قورئان لەسەر زەوی چییە؟

بەرواری دانان :2023-06-14 کۆدی پرسیار:2925

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دانانی قورئان لەسەر زەوی چییە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: ھەموو زانایان یەک دەنگن کە دەبێت قورئان بپارێزرێت و رێزی لێ بگیرێت. (المجموع) للنووي (٢/٨٥).

زانایان چەندین حالەتیان باس کردووە کە بێ ڕێزییە بەرامبەر بە قورئان لەوانە فڕێدانی لەسەر زەوی یان شوێنی پیس یان تف لەسەری بێت یان چەند حاڵەتی تری ھاوشێوەی ئەمانە کە دەلالەت لەسەر ئەوە دەکات کە بێ ڕێزی کراوە بەرامبەر قورئان.

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت:(سەبارەت بە دانانی قورئان لەسەر زەوی شوێنی پاک و باش ھیچی تێدا نییە، چونکە ئەمەیان بێ ڕێزی تێدا نییە بەرامبەر قورئان، کە ئەمە لە زۆر خەلک ڕوودەدات ئەگەر نوێژ بکات و قورئان بخوێنێت لەسەر قورئان و بیەوێت سوجدە ببات قورئان دادەنێت لە نێوان دەستەکانی، ئەمە ئیھانە کردن و بێ ڕێزی نییە بەرامبەر قورئان و ھیچی تێدا نییە). (شرح رياض الصالحين) (١/٤٢٣).

ابن جبرین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باشتر وایە قورئان لە شوێنێکی بەرز دابنێیت تا بەرزی قورئان لە ڕووی مانا و بەرجەستەوە بێتەدی، خوای گەورە دەفەرمووێت: (مرفوعة مطهرة)، ئەگەر پێویست بە دانان بکات لە شوێنێک دابنێ بەرز بێت ئەگەر کەمیش بێت، ئەگەر نەکرا دروستە لەسەر زەوی و مافور پاک دابنێیت، قورئان بپارێزن لە شوێنێک کە نزم بێت یان شوێنی پیس یان لەسەر خۆڵ، چونکە بە کەم دانانی قورئانی تێدایە، ئەگەر پێویست بکات لەسەر زەوی پاک دابنێیت ھیچی تێدا نییە لەگەڵ سوور بوون لەسەر ئەوەی بەرزی قورئان لە ڕووی ماناو بەرجەستە) (فتاوى إسلامية) (٤/١٥).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام