پرسیار: ئایا ڕاستە زانایان دەڵێن ئەوەی نوێژ تەرک دەکات دەبێت بکوژرێت؟
وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەوەی نوێژ تەرک دەکات دەبێتە بکوژرێت، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، مالکی و شافعی یەکان بۆ ئەوە چوون دەکوژرێت وەک حەد لەسەری جێ بەجێکردن، حەنابلە بۆ ئەوە چووە دەکوژرێت وەک کوفر، بەڵگە:
١ـ خوای گەورە دەفەرموووێت: (فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ إلى قوله: فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سبيلهم) [التوبة: 11].
ڕووی کردنە بەڵگە: ئەم ئایەتە مەرجی تەرک کردنی شەڕ لەگەڵ کردنیان ئەوە داناوە دوای تەوبە کردن نوێژ ئەنجام بدەن، ئەگەر نوێژ ئەنجام نەدەن شەڕیان لەگەڵ دەکرێ و دەکوژرێن. (الذخيرة) للقرافي (٢/٤٨٣)، (الحاوي الكبير) للماوردي (٢/٥٢٦).
٢ـ عن عبدِ اللهِ بنِ عُمرَ رَضِيَ اللهُ عَنْهما، أنَّ رسولَ اللهِ (ﷺ) قال: (أُمرتُ أنْ أقاتلَ الناسَ حتى يَشهدوا أنْ لا إلهَ إلَّا الله، وأنَّ محمدًا رسولُ الله، ويُقيموا الصَّلاةَ، ويُؤتوا الزَّكاةَ، فإذا فَعَلوا ذلك عَصَموا منِّي دِماءَهم وأموالَهم إلَّا بحقِّ الإسلامِ، وحِسابُهم على اللهِ). رواه البخاري (٢٥)، ومسلم (٢٢).
٣ـ قیاس دەکەن لەسەر ئیجماعی هاوەڵان لەسەر شەڕکردن لەگەڵ ئەوەی قەدەغەی زەکات دەکات. (الذخيرة) للقرافي (٢/٤٨٣).
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی نوێژ تەرک دەکات شایستەی سزایە تا نوێژ ئەنجام دەدات بە یەک دەنگی موسڵمانان). (مجموع الفتاوى) (٢/٢٧٧).
واجبە لەسەر وەلی ئەمر فەرمان بکات بە نوێژە واجبەکان، وە سزای ئەوانە بدات کە تەرکی دەکەن، (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (٢٨/٣٠٧).
سزادانی ئەوەی نوێژ تەرک دەکات ئیش گەنج و هەرزەکار و تاکەکەس نییە، ئەوەی لەسەر تاکی موسڵمان واجبە ئەوەیە بەشێوەی ژیرانە بانگەوازی خەڵک بکات و ببێتە قودەیەکی باش.