پرسیار: حکمەت چییە لە نەهی کردن لە نوێژ ئەنجام دان دوای نوێژی عصر و بەیانی؟
وەلام: زانایان دەڵێن نەھی کردن لە نوێژ کردن لەم دوو کاتە چەند حیکمەتێکی ھەیە، لەوانە:
أ- بۆ ئەوەی دوور بیت لە خۆچوواندن بە موشریکەکان، چونکە ئەوان سوجدەیان دەکرد بۆ خۆر کاتی ھەڵاتن و ئاوابوون، بەڵگە: عَمرِو بنِ عَبَسةَ رَضِيَ اللهُ عنه : أنَّ النبيَّ (ﷺ) قال: (صلِّ الصبحَ ثم أقصِرْ عن الصلاةِ حتى تطلُعَ الشمسُ حتى ترتفعَ فإنَّها تطلُعُ بين قرنَيْ شيطانٍ وحينئذٍ يَسجُدُ لها الكفَّارُ) ثم قال عليه الصَّلاةُ والسَّلامُ: (... حتى تُصلِّي العصرَ ثم أَقصِرْ عن الصلاةِ حتى تغرُبَ الشمسُ فإنَّها تغرُبُ بين قرنَيْ شيطانٍ وحينئذٍ يسجُدُ لها الكفَّارُ). رواە مسلم (٨٣٢).
ب- چونکە خۆر ھەڵدێت و ئاوا دەبێت لەنێوان ھەردوو شاخەکانی شەیتان، بەڵگە: عن ابن عُمرَ رَضِيَ اللهُ عنهما قال: قال رسولُ اللهِ (ﷺ): (لا تَحرَّوا بصلاتِكم طلوعَ الشمسِ ولا غروبَها فإنَّها تَطلُعُ بقرنَيِ شيطانٍ).رواە البخاری (٣٢٧٣)، ومسلم (٨٢٨).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (حیکمەت لەمە پێغەمبەر (ﷺ) ئاماژەی بۆ کردووە خۆر لەنێوان ھەردوو شاخەکانی شەیتان ھەڵدێت، کاتێک موشریکەکان دەیان بینی سوجدەیان دەبرد، ھەروەھا ئاوابوونیش لەنێوان ھەردوو شاخەکانی شەیتان ئاوادەبوو، لەوانەیە سوجدەیان بۆ بردبێت وەک ماڵئاوایی کردن، ئەوان سوجدەیان دەبرد کاتی ھەڵاتن وەک پێشخوازی کردن، وە ماڵئاوایی كردن کاتی خۆر ئاوابوون، نەھی لە ئێمە کراوە لەم دوو کاتە، بۆ ئەوەی نەبێتە ڕێ خۆشکەر بۆ خۆچوواندن پێیان). فتح ذي الجلال والإكرام (٢/٧٨-٨٢).