سەردێری پرسیار:حوکمی سەردان کردنی مزگەوتێکی تر بۆ نوێژی تەراویح ؟

بەرواری دانان :2018-10-05 کۆدی پرسیار:293

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە لە شەوی ڕەمەزان سەردانی مزگەوتێکی تر بکەیت بۆ تەڕاویح لەبەر ئەوەی دەنگی ئیمام خۆشترە لە هی مزگەوتەکەمان ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // فەرموودە هاتووە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ليصل الرجل في المسجد الذي يليه و لا يتبع المساجد )) السلسلة الصحيحة للشيخ الألباني ـ رحمه الله " 5 / 234 ، واتە : پیاوی با نوێژ بکات لەو مزگەوتەی کە لێی نزیکە یان لەمزگەوتی خۆیان ، با نەچێت بۆ مزگەوتەکانی تر شوێنی مزگەوتەکانی تر بکەوێت .

زانایان دوو وەلامیان هەیە بۆ ئەم فەرموودەیە :

یەکەم / هەندێک زانا دەلێن فەرمودە لاوازە .

دووەم / هەندێک دەلێن ئەم فەرموودەیە ڕاستە بەلام باسی ئەو کاتەیە کە ئەگەری دروست بوونی فیتنە و تەفرەقەی هەبێت ، وە دەلێن هۆی ئەم فەرموودەیە ئەوەیە بۆ ئەوەی هیچ نەچێتە ناو دلی ئیمام .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرمودەیە ئەوەی من بزانم جیاوازی هەیە لە ڕاستیەکەی ، ئەگەر فەرموودەکە ڕاست بێت باسی ئەو کاتەیە ئەگەر تەفرەقە دروست بێت لە ناو نوێژکەران ، ئەوەی زانراو بێت هاوەلان دەهاتن بۆ مزگەوتی پێغەمبەر هەتا نوێژی بەدوای بکەن ، معاذی كوری جبل نوێژی عیشای لەگەڵ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کردوویەتی پاشان گەڕاوەتەوە بۆ ناو قەومەکەی نوێژی بۆ کردووە ، کەچی تاخیریش بووە لە کات .

چوونی مرۆڤ بۆ مزگەوتێک لەبەر دەنگ خۆشی هیچی تێدا نییە ، ئیلا ئەگەر ترسی دروست بوونی فیتنە هەبێت ، ئیهانە کردن بێت بۆ ئیمامەکانی دەورووبەری ، نموونە : ئەوەی مزگەوتەکەی خۆی جێ دەهێلێت دەچێت بۆ مزگەوتێکی تر ئەگەر گەورەی قەومەکەی بێت ، ئەمەیان جۆرێکی بریندار کردنی ئیمامی تێدایە ، لەم حالەتە ئێمە دەلێین دەبێت چاودێری ئەم زیانە بکەیت خۆتی لێ بەدوور بگرە )) مجموعة فتاوی ابن عثیمین ج۱٤ لاپەڕە ۲٤۱ ــ ۲٤۲

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کرا حوکمی گەڕان لە مزگەوتەکان چییە لەبەر دەنگ خۆشی ئیمام چونکە سوودی هەیە بۆ ئامادە بوونی دڵ و خشوع ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( ئەوەی دیار بێت خواش زاناترە هیچی تێدا نییە ئەگەر مەبەست پێی وەک یارمەتیدەر بێت بۆ خشوع لەناو نوێژ ، وە دڵی خۆش بێت و ئارام بێت ، چونکە هەموو جۆرە دەنگێک مرۆڤ دلی پێ خۆش نابێت و ئارام نابێت ، کەواتە ئەگەر مەبەست لە چوون لەبەر دەنگی فلان یان فلان بۆ خێر بێت و تەواوی خشوعی نوێژ بێت هیچی تێدا نییە ، بەلکو سوپاسی لەسەر دەکرێ و پاداشتیش لەسەر وەردەگرێت بەگوێرەی مەبەستەکەی ، مرۆڤ خشوعی دەبێت لەدوای ئیمامێک وە خشوعی نابێت لە دوای ئیمامێکی تر لەبەر جیاوازی خوێندنەوە و نوێژیان ، ئەگەر مەبەست لە چوونی بۆ مزگەوتێکی دوور ئەوە بێت لەبەر جوان خوێندنەوە و دەنگ خۆشی بێت و وە سوودی لێ وەربگرێت و خشوعی هەبێت لەناو نوێژ نەک مەبەست لە چوون تەنها هەواو ئازەوو بێت بەلکو بۆ سوود و زانست و خشوع بێت لە ناو نوێژ هیچی تێدا نییە ، فەرموودە جێگیر بووە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " ئەوەی زیاتری هەمووان پاداشت بۆی هەبێت ئەوەیە کە دوورە لە مزگەوت " ئەگەر مەبەستی زیاتر هەنگاو نان بێت هەروەها ئەمەش مەبەستێکی باشە )) مجموعة فتاوی ابن باز ج۱۱

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) ئەوەی فەرموودەی هاتووە کە نابێت بەسەر مزگەوتی خۆت تێپەڕ بیت بۆ مزگەوتێکی هەندێک زانا دەلێن لاوازە ، وە هەندێک دەلێن ڕاستە و باسی ئەو حالەتەیە کە ئەگەری دروست بوونی فیتنەی هەبێت .

(۲) دروستە مرۆڤ مزگەوتی خۆی جێ بهێلێت بچێت بۆ مزگەوتێکی تر لەبەر دەنگی خۆشی و خشوع چونکە زیاتر کاریگەری تێ دەکات .

(۳) ئەگەر ئەو کەسەی مزگەوت جێ دەهێلێت و دەچێت بۆ مزگەوتێکی تر گەورەی قەومەکەی بێت ، ئەمەیان ئەگەر چاودێری زیان بکات باشترە ، چونکە ئەگەری ئەوەی هەیە شتێک بچێتە ناو دلی ئیمام .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام