سەردێری پرسیار: چ نوێژێک دروستە لە کاتی نەهیدا ئەنجام بدرێت؟

بەرواری دانان: 2023-06-15 کۆدی پرسیار: 2930

پرسیار:

پرسیار: چ نوێژێک دروستە لە کاتی نەهیدا ئەنجام بدرێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُ قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) يَقُولُ: (لا صَلاةَ بَعْدَ الصُّبْحِ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ وَلا صَلاةَ بَعْدَ الْعَصْرِ حَتَّى تَغِيبَ الشَّمْسُ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.

واتە: لە ئەبو سەعیدی خودری دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: (لەپاش کردنی نوێژی بەیانی نوێژ ناکرێت ھەتا خۆر ھەڵدێ، وە لەپاش کردنی نوێژی عصریش نوێژ ناکرێت ھەتا خۆرئاوا دەبێت).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ظاهری فەرموودەکە وا دیارە نوێژ دروست نییە لەم دوو کاتە، نە نوێژی واجب و نە نوێژی سوننەت و نە نوێژی قەزا و نە نوێژی أداء، بەڵام ئەم فەرموودەیە مەبەست پێی عموم نییە، سوننەت بەڵگەیە ئەم شتانەی لێ دەرھاتووە، لەوانە:

یەکەم: (نوێژی واجب): نوێژی واجب نەھی لێی نەکراوە، ھەر کاتێک مرۆڤ بیری کەوتەوە نوێژی واجبی لەسەرە، نوێژ دەکات ئەگەر لەم دوو کاتەی نەهیش بێت، نموونە: پیاوێک کاتێک نوێژی بەیانی کرد بیری کەوتەوە نوێژی عیشای کردووە بێ دەست نوێژ، لێرە نوێژی عیشا دەکاتەوە پێش خۆر ھەڵاتن، ئەو کاتە دەکات کە بیری دەکەوێتەوە، چونکە واجبەکان کاتی نەھییان نییە دەبێت ئیلا بیکەن، بەڵگە لەسەر ئەمە: وتەی پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (من نام عن صلاة أو نسيها فليصلها إذا ذكرها)، وتەی: (إذا ذكرها)، گشتی یە ھەموو کاتێک دەگرێتەوە کە بیری دەکەوێتەوە.

ئەگەر یەکێک بڵێت: ئەم فەرموودەیە و فەرموودەی أبی سەعید عموم و خصوص ھەیە، چۆن ئەوەتان ھەلبژارد عمومی فەرموودەی قەزا کردنەوەی نوێژ بەسەر عمومی فەرموودەی نەھی؟

وەڵام: قەزاکردنەوەی نوێژی واجب واجبە، وە ئەصل وایە لە فەرمان کردن لە وتەی: (فلیصلھا إذا ذكرها)، فەرمانەکە بۆ یەکسەرە، نوێژ قەزا دەکاتەوە یەکسەر لەو کاتەی مرۆڤ دەزانێت و بیری دەکەوێتەوە، ھەروەھا فەرموودەی: (لا صلاة بعد الصبح)، ھەندێک شت دەرھێنراون بە دەق و ھەندێکی تر بە ئیجماع، ...

دووەم: (نوێژ دووبارە کردنەوە): واتە ئەگەر مرۆڤێک ھات دوای ئەوەی کە نوێژی بەیانی کرا داخلی مزگەوت بوو و خەڵکیش نوێژی دەکرد، ئەوە نوێژ لەگەڵ خەڵک دەکات ئەگەر چی دوای نوێژی بەیانی بێت، بەڵگە: پێغەمبەر (ﷺ) کاتێک لە نوێژێ بەیانی بووەوە لە مزگەوتی خیف لە حەجت ماڵئاوایی دوو پیاوی بینی نوێژیان نەدەکرد، بە ھەردووکیانی گوت: (ما منعکما أن تصلیا معنا؟)، گوتیان: ئەی نێردراوی خوا نوێژمان کردووە لە ماڵی خۆمان، فەرمووی: (إذا صليتكما في رحالكما ثم أتيتما مسجد جماعة، فصليا معهم، فإنهما لكما نافلة)، واتە: ئەو نوێژەی دووبارە دەکەیتەوە، پێغەمبەر (ﷺ) بە ڕوونی فەرمووی نوێژ بکەن لەگەڵ جەماعەت بۆتان بە سوننەت حساب دەکرێت، ظاهری فەرموودەکە دووبارە کردنەوەی جەماعەت لەکاتی نەھیشدا بێت ھیچی تێدا نییە، ...

سێیەم: (سوننەتی دوای نوێژی نیوەڕۆ ئەگەر نوێژی نیوەڕۆ و عصر جمع بکەیت جمعی تقدیم)، چونکە ناکرێت بیکات لەنێوان نیوەڕۆ و عصر، چونکە ھەردوو نوێژ جمع کراون، قەزا دەکاتەوە دوای نوێژی عصر، وەک نەخۆش نوێژی نیوەڕۆ و عصر جمع دەکات، نوێژی نیوەڕۆ دەکات پاشان عصر، پاشان سوننەتی دوای نوێژی نیوەڕۆ دەکات، چونکە ناتوانێت نوێژی ڕاتبەی دوای نیوەڕۆ بکات ئیلا دوای نوێژی عصر، بەڵام سوننەتی پێش نەخێر، چونکە کاتی چووە سوودی نییە بیکەیت دوای عصر.

چوارەم: (دوو ڕەکاعەتی تەواف): ئەگەر مرۆڤ تەوافی کرد دوای نوێژی بەیانی یان دوای نوێژی عصر، ئەوە دوو ڕەکاعەت دەکات دوای مەقام، دواتر باسی دەکەین (إن شاء الله)، چونکە ھەردوو ڕەکاعەتەکە تابعە بۆ تەواف.

پێنجەم: (سوننەتی دەست نوێژ): ئەگەر مرۆڤ دەست نوێژی گرت دوای نوێژی بەیانی یان دوای نوێژی عصر، ئەوە دروستە سوننەتی دەست نوێژ بکات، لەبەر عمومی وتەی: (من توضأ نحو وضوئي هذا ثم صلی رکعتین لا یحدث فیھما نفسە، غفر لە ما تقدم من ذنبه).

شەشەم: (دوو ڕەکاعەت تحیة المسجد): ئەگەر مرۆڤ داخلی ناو مزگەوت بوو دوای نوێژی بەیانی یان دوای نوێژی عصر، ئەوە دوو ڕەکاعەت نوێژ دەکات، چونکە نوێژێکە ھۆکار ھەبووە بۆ کردنی.

حەوتەم: (نوێژی ئیستیخارە): پیاوێک دەیەوێت داوای خێر لەخوا بکات بۆ کارێک بەسەریدا ھات، کارێکە بە پەلەیە نابێت تاخیر بکات، بۆی ھەیە نوێژی ئیستیخارە بکات دوای عصر، چونکە ھۆکار ھەبووە). فتح ذي الجلال والإكرام (٢/٧٨-٨٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام