سەردێری پرسیار: کەسێک نوێژ قەزا دەکاتەوە، ئایا واجبە بانگ بدات و قامەت بکات؟

بەرواری دانان: 2023-06-15 کۆدی پرسیار: 2931

پرسیار:

پرسیار: کەسێک نوێژ قەزا دەکاتەوە، ئایا واجبە بانگ بدات و قامەت بکات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عنْ أَبِي قَتَادَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ فِي الْحَدِيثِ الطَّوِيلِ فِي نَوْمِهِمْ عَنِ الصَّلاةِ: ثُمَّ أَذَّنَ بِلالٌ، فَصَلَّى النَّبِيُّ (ﷺ) كَمَا كَانَ يَصْنَعُ كُلَّ يَوْمٍ، رواه مسلم (٦٨٠).

واتە: لە أَبِي قَتَادَةَ دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی سەبارەت بە فەرموودەی درێژ نووستنیان کاتی نوێژی بەیانی فەرموو: پاشان بیلال بانگی دا، پێغەمبەر (ﷺ) نوێژی بەیانی کرد ھەروەک چۆن ھەموو ڕۆژەکانی تر دەیکرد.

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دەبێت بانگ بدرێت و قامەت بکرێت بۆ نوێژ قەزاکردنەوە، جا قەزاکردنەوە بەھۆی نووستن بێت یان لەبیرکردن، وە حالەت ھەیە واجبە یان ھەیە سوننەتە:

أ- ئەگەر لە صحراء یان چۆلەوانی بێت، ئەو کات واجبە بانگ بدرێت و قامەت بکرێت.

ب- ئەگەر لە شارێک بن بانگ تێیدا درابێت، لەم حاڵەتە سوننەتە بانگ بدرێت و قامەت بکرێت.

ھەندێک ئەھلی عیلم دەڵێن: ئەگەر بانگدرابێت نابێت دەنگی بەرز بکاتەوە، بۆ ئەوەی سەر لێ شێواندن بۆ کەسێک دروست نەبێت کاتێک گوێی لێ دەبێت.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەڵگەیە بۆ بانگدان و قامەت کردن بۆ نوێژ قەزا کردنەوە، بە بەڵگەی کردەوەی پێغەمبەر (ﷺ) فەرمانی کردووە بە بانگ دان و قامەت کردن، ئایا ئەمە سونەتە یان واجبە؟ وەڵام: لە مەزھەبدا سوننەتە، وتەی ڕاست واجبە، ئیلا ئەگەر خەڵک لە شارێک بن بانگ درابێت لەو شارە، ئەو کات بانگدانی شارەکە کافی یە.

ئایا (تثویب) دەگوترێ لەم بانگە، واتە: دەڵێیت: (الصلاة خير من النوم)؟ وەڵام: بەڵێ، ئەوەی دیار بێت (تثویب) دەگوترێ). فتح ذي الجلال والإكرام (٢/١٧٤-١٧٥).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام