پرسیار: ئەو ڕوقیه چۆنە کە سورەتی فاتیحە بەسەر ئاوا ئەخوێنی؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە ڕوقیە کردن بە فاتحە دەڵێن:
١ـ سورەتی فاتحە دەخوێنی جارێک یان زیاتر، پاشان فوو لەسەر دەست دەکەیت و ئەو شوێنە مەسح دەکەیت کە ئازاری هەیە.
٢ـ یان لەسەر ئاو دەخوێنیتەوە و دەخۆیتەوە، یان خۆتی پێ دەشۆیت، بەڵام بە مەرجێک ئاوەکە نەکەوێتە شوێنی پیس.
٣ـ یان خوێندنەوەی سورەتی فاتحە لەسەر هەنگوین، پاشان دەخۆیت.
سەبارەت بە خوێندنەوەی فاتحە و فوو کردن (واتە: تەڕاتی و فوو پێکەوە) لە ئاوەکە دوو ئەگەری هەیە:
١ـ ئەگەر مەبەست لە فوو کردنەکە تەبەڕوک بێت بە لکاوی، ئەمەیان گومانی تێدانییە شیرکە و حەڕامە، چونکە لکاوی مرۆڤ هۆکار نییە بۆ بەرەکەت و شیفا.
٢ـ ئەگەر فاتحە بخوێنێ و باوەڕی وایە فاتحەیە ڕوقیەیە و شیفاش بەدەست خوایە، ئەمەیان هیچی تێدانییە، پێشینیەکان لەسەر ئاویان خوێندۆتەوە، ئەگەر لەسەر ئاوی زەم زەم بخوێنێتەوە باشترە.