پرسیار: کەسێک دوو ڕەکاعەت نوێژی لەگەڵ ئیمام کردووە، ئایا دروستە لە دوو ڕەکاعەتی کۆتایی بچێتە پێش بۆ ئەوەی سوترە بۆی خۆی دروست بکات؟
وەڵام: سەبارەت بەو کەسەی هەندێک نوێژ لەگەڵ ئیمام دەکات و ئەوەی ماوە تەواو دەکات، نموونە: نوێژی نیوەڕۆ دوو ڕەکاعەت لەگەڵ ئیمام دەکات و دوو رەکاعەتەکەی تر دوای ئەوەی ئیمام سەلام دەداتەوە تەواوی دەکات، لەم حالەتە دەڵێین:
- ئەگەر سەرەتای نوێژ دوو ڕەکاعەت لەگەڵ ئیمام بکات لەو کاتە سوترە دابنێت دروست نییە و پێچەوانە سوننەتە.
- ئەگەر دوای سەلام دانەوەی ئیمام سوترە دابنێت، ئەوەی دیار بێت سوترە دانانێت، چونکە پێویستی بە هەندێک جوولە هەیە گومان هەیە لە دروستی ئەو جوولەیە، ئەگەر وابێت ئەوە باشتر وایە سوترە دانەنێیت، واللە أعلم.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سوترە ڕێگەپێدراوە بۆ هەموو نوێژ خوێنێک، جا نوێژی سوننەت بێت یان واجب، وە ئیمام بێت یان مأموم بێت یان بە تەنیا بێت، سەبارەت بە ئیمام و ئەو کەسەی بە تەنیا نوێژ دەکات روون و ئاشکرایە، بەڵام سەبارەت بە مأموم فەرموودە هاتووە دەری هێناوە، چونکە هاوەڵانیش سوترەیان دانەناوە کاتێک نوێژیان دەکرد بەدوای پێغەمبەرەوە (ﷺ)، وە سوترەی ئیمام سوترەیە بۆ ئەوانەش کە بەدواوە نوێژ دەکەن، کەواتە ئەگەر سوترەی ئیمام سوترە بێت بۆ مأمومیش ئەوە سوترە دانانی مأموم زیادەڕەوی کردنە لە دین.
بەڵام پرسیارێک ماوەتەوە: ئەگەر مأموم بە هەندێک نوێژ نەگەیشت، ئایا دەتوانێت سوترە دابنێت بۆ ئەو نوێژەی کە ماوە تەواوی دەکات؟
ئەوەی دیار بێت سوترە دانانێت، چونکە پێویستی بە هەندێک جوولە هەیە گومان هەیە لە دروستی ئەو جوولەیە، ئەگەر وابێت ئەوە باشتر وایە سوترە دانەبێیت، بەڵام بۆی هەیە ڕێگری لەو کەسە بکات کە دەیەوێت بە پێش نوێژی دا بڕوات کاتێک ئەو نوێژەی ماوە تەواوی دەکات). فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٤٣٤-٤٣٥).