سەردێری پرسیار:بینینی خوای گەورە چۆنە لە ڕوانگەی ئەهلی سونەوە؟ مەبەستم پێش چونە بەهەشتە لە سەر پردی صیرات؟

بەرواری دانان :2023-06-30 کۆدی پرسیار:2941

پرسیار:

پرسیار: بینینی خوای گەورە چۆنە لە ڕوانگەی ئەهلی سونەوە؟ مەبەستم پێش چونە بەهەشتە لە سەر پردی صیرات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: بینینی خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا بە چاو داخلی ئیمان هێنان بەخوا و کتێبەکانی و نێردراوەکانی دەبێت، ئیماندار خوای گەورە دەبینێت هەروەک چۆن خۆر دەبینێت بە سافی بێ ئەوەی هیچ هەوری لە پێش بێت، خوای گەورە دەبینێت هەروەک چۆن مانگی تەواوی ڕووناک دەبینن، خوای گەورە دەبینن لە ڕۆژی قیامەت، پاشان دەیبینن دوای چوونە بەهەشت. (العقيدة الواسطية) لابن تیمیە لاپەرە (٩١).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئیمانداران خوای گەورە دەبینن لە قیامەتدا و لە بەهەشتیش، بینینێکی گەورەیە و ڕاستەقینەیە، بەڵام بێ ئەوەی پێ بگەیت (واتە: بێ إحاطة)، چونکە خوای گەورە گەورەترە لەوەی بینایی دروستکراوەکانی پێی بگات، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: (لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ)). (مجموع فتاوى ابن باز) (٢٧ /١١٥ـ١١٨).

(لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ): ئەم ئایەتە ئەگەری دوو مانای هەیە:

یەکەم: واتە ده‌زگای بینایی ناتوانێت ئه‌و زاته‌ ببینێت لە دونیا.

دووەم: ده‌زگای بینایی و (بۆچوونی ئاده‌میزاد) ناتوانێت ئه‌و زاته‌ ببینێت لەبەر گەورەی یەکەی، (الإدراك) تەنها بینین نییە، بەڵکو زیاترە لە بینین، نموونە: خۆر یان ئاسمان دەبینیت بەڵام نەگەیشتوی بە هەمووی.

کاتێک پرسیار لە ابن عباس کرا سەبارەت بە: ﴿لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ﴾، فەرمووی: (ئایا ئاسمان دەبینیت)؟ گوتی: بەڵی، فەرمووی: (ئایا پێی دەگەی "أفتدرکها"؟)، گوتی: نەخێر، فەرمووی: (خوا گەورەترە).

ئەم ئایەتە نابێتە بەڵگە بۆ موعتەزیلەکان کە نەفی بینینی خوای گەورە دەکەن لەبەهەشت، چونکە ئایەتەکە ئەگەری ئەو مانایەی هەیە باسی دونیا بێت، لەوانەشە باسی بەهەشت و قیامەت بێت. بەڵام بینین و (إدراك) لێک جیاوازن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام