سەردێری پرسیار:ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ كاتی ده‌ستنوێژ گرتنا ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌سی ڕاستی (٣) جار شۆردبێت و ده‌ستی چه‌پی (٢) جار شۆردبێت ئایا پێویست ئه‌كا ده‌ستنوێژه‌كه‌ی سه‌ر له‌ نوێ دووباره‌ بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌سته‌كه‌ی سێ جار بشوات؟

بەرواری دانان :2023-06-30 کۆدی پرسیار:2942

پرسیار:

پرسیار: ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ كاتی ده‌ستنوێژ گرتنا ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌سی ڕاستی (٣) جار شۆردبێت و ده‌ستی چه‌پی (٢) جار شۆردبێت ئایا پێویست ئه‌كا ده‌ستنوێژه‌كه‌ی سه‌ر له‌ نوێ دووباره‌ بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌سته‌كه‌ی سێ جار بشوات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن سونەتە ئەندامەکانی دەست نوێژ سێ جار سێ جار بشۆردرێت، سەبارەت بە ئاو لەدەم و لووت ڕادان فەرموودەی  عبداللە بن زید ھاتووە سێ جار ئاوی لە دەم و لووت ڕاداوە، زانایان دەڵێن دروستە ئەندامێکی دەست نوێژ جارێک یان دووجار بشۆی، وە ئەندامێکی تر سێ جار بشۆی، بێجگە لە سەر چونکە مەسح دەکرێ و ئەویش تەنها یەک جارە، لەبەر ئەوەی فەرموودەی عبداللە بن زید ھاتووە دەفەرمووێت: پێغەمبەر (ﷺ) دەست نوێژی گرت ڕوخساری سێ جار شۆرد، پاشان دەستەکانی دوو جار شۆرد پاشان مەسحی سەری کرد یەک جار). أخرجە البخاری (١٨٦)، ومسلم (٢٣٥).

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەمە بەڵگەیە دروستە ئەندامەکان لێک جیاواز بن لە شۆردن، ھەندێکیان سێ جار و ھەندێکی تر دوو جار و ھەندێکی تر یەک جار بشۆردرێن، ئەمە دروستە، بێ گومان دەست نوێژ لەسەر ئەم شێوازە دروستە، بەڵام سوننەتە ھەموو ئەندامەکان سێ جار سێ جار بشۆی ھەروەک باسمان کرد). شرح النووی علی صحیح مسلم (٣/١٢٥).

ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سێ جار شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ تەواوترە و باشترە، زیاتر شۆردن لە سێ جار زیادەڕەوی کردنە ئەگەر بۆ تەواو کردنی نقصانی نەبێت، ئەمەیان جیاوازی تێدا نییە). لاستذكار (١/١٢٢).

هەر کەسێک دەستێک (٢) جار بشوات و ئەوەی تر (٣) جار پێویست بە دووبارە کردنەوەی دەست نوێژ ناکات و دەست نوێژی دروسته.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام