سەردێری پرسیار:حوکمی بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژی دووەمی جەژن؟

بەرواری دانان :2023-07-04 کۆدی پرسیار:2948

پرسیار:

پرسیار: حوکمی بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژی دووەمی جەژن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: بەڕۆژوو بوون لە دووەم ڕۆژی جەژن دوو حالەتە:

یەکەم: ئەگەر دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت، ئەوە هیچی تێدانییە بەڕۆژوو بیت.

دووەم: ئەگەر دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان بێت، ئەوە حەڕامە بەڕۆژوو بیت لەسەر وتەی هەر چوار مەزهەبەکان، جگە لەوە نەبێ مالکی و حەنابلە و وتەی کۆنی شافعی بۆ ئەوە چوون حاجی ئەگەر نەیتوانی خوێن بڕێژیت خوێنی (تمتع) یان (قران)، ئەوە دروستە لەم ڕۆژانەدا بەڕۆژوو بێت، بەڵگه:

١- عن أبى الْمَلِيحِ عن نُبَيشةَ الهُذَليِّ، قال: قال رسولُ الله (ﷺ): (أيَّامُ التَّشريقِ أيَّامُ أكْلٍ وشُربٍ ). رواه مسلم (١١٤١).

واتە: ((أيام التشريق: واتە: ڕۆژی دووەم و سێیەم و چوارەمی جەژنی قوربان) ڕۆژی خواردن و خواردنەوەیە).

٢- عن ابنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عنهما قال: (لم يُرخَّصْ في أيَّامِ التَّشريقِ أن يُصَمْنَ، إلَّا لِمَن لم يجِدِ الهَدْيَ). رواه البخاري (١٩٩٨).

واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: (ڕوخسەت نەدراوە لە ایام التشرق بە ڕۆژوو بیت مەگەر بۆ حاجی یەک خوێنی نەڕشتبێت).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام