سەردێری پرسیار:حوکمی سەلاوات خوێندن لە تەحیاتی دووەم؟ دەکرێت بە پوختی باسی بکەن؟

بەرواری دانان :2023-07-05 کۆدی پرسیار:2951

پرسیار:

پرسیار: حوکمی سەلاوات خوێندن لە تەحیاتی دووەم؟ دەکرێت بە پوختی باسی بکەن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە سەلاوات خوێندن دوای تەحیاتی دووەم دەڵێن:

١ـ هەموو زانایان یەک دەنگن دروستە سەلاوات لە تەحیاتی دووەم بخوێنی پێچەوانەی تەحیاتی یەکەم، چونکە هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون لە تەحیاتی یەکەم ناخوێندرێ. (جلاء الأفهام) لابن القیم لاپەڕە (٣٢٧)، (فتح الباري) لابن رجب (٧/٣٥٤).

٢ـ جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی سەلاوات خوێندنەوە لەناو نوێژ لە تەحیاتی کۆتایی دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون واجبە، واتە ئەگەر نەخوێندرێ لەبیر بکرێت بە سوجدەی سەهو پڕ دەکرێتەوە، هەندێکی تریش بۆ ئەوە چوون ڕوکنە، هەر کەسێک تەرکی بکات نوێژی بەتالە، کە ئەمە وتەی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمد و ابن العربی و ابن قیم و صنعانی و ئەلبانی و ابن بازه.

دووهم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سوننەتە، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئیمام ئەحمد و مالک و ئەبو حەنیفە و ابن منذر و شەوكانی و ابن عثیمینه، وتەی زۆربەی زانایانە، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن. (تفسير القرطبي) (١٤/٢٣٦)، (شرح صحيح البخاري) لابن بطال (٢/٤٤٧).

ئەو وتەی دەفەرمووێت سوننەتە وتەیەکی بەهێزە، بەڵام باشتر وایە موسلمان تەرکی نەکات، واللە أعلم.

٣ـ نابێت وشەی (سید) زیاد بکەیت بۆ تەحیات و بانگ و قامەت، ھەر کەسێک سید زیاد بکات بۆ تەحیات دەلێن نوێژی بەتال نییە، بەڵام گومانی تێدا نییە پێچەوانەی سوننەتی کردووە.

٤ـ دروست نییە لەناو نوێژ دوای تەحیات بەکورتی سەلاوات بخوێنی، نابێت تەنها بڵێیت: (اللھم صَل على محمد)، پێویستی بە بەلگەیە، ئەگەر بەلگە ھاتبێت بۆ ئەوەی کە دروست بێت بە کورتی بلێیت: (اللهم صَل على محمد) لەسەر سەر و چاو ، ئەگەرنا شوێن ئەوە دەکەوین کە پێغەمبەر (ﷺ) ڕێنموویی کردووین. (فتح ذي الجلال والاکرام) لابن عثیمین (٣/ ٤٣١ـ٤٤٣).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام