سەردێری پرسیار:بۆچی بە چیرۆکی یەعقوب و کوڕەکانی ئەڵێن (أحسن القصص)؟

بەرواری دانان :2023-07-06 کۆدی پرسیار:2953

پرسیار:

پرسیار: بۆچی بە چیرۆکی یەعقوب و کوڕەکانی ئەڵێن (أحسن القصص)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَـذَا الْقُرْآنَ).

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەبەست لە باشترین چیڕۆک تایبەت نییە بە چیڕۆکی سورەتی یوسف، بەڵکو عامە هەموو چیڕۆکێک دەگرێتەوە خوای گەورە باسی کردبێت لە قورئان، بۆیە فەرمووی: (بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَذَا الْقُرْآنَ)، نەیفەرموو: (بما أَوحَينا إليك هذه السُّورَة)، (أَحْسَنَ الْقَصَصِ) (مَصدَر) بێت یان (مَفعول) بێت یان هەردووکی لەخۆ بگرێت، بەڵگەیە لەسەر ئەوە قورئان و ئەوەی لە قورئان دایە لە چیڕۆک باشترە لەوانی تر). (مجموع الفتاوى) (١٧/٣٩).

خوای گەورە باسیکردووە باشترین چیڕۆک بۆ پێغەمبەرەکەی باس دەکات لەم کتابە: (نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَـذَا الْقُرْآنَ)، ئەمە بەڵگەیە ئەم چیڕۆکە چیڕۆکێکی باشە و تەواوە و باشترینیانە، هەر کەسێک سەیری چیڕۆکی یوسف بکات لەوەی لە نەوەی ئیسرائیل نەقل کراوە، هەست دەکات زۆرینەی درۆ و شتی خوڕافی یە باسکراوە کە هیچ سەنەدێکی ڕاستی نییە، بەڵام ئەوەی لە قورئان باسکراوە خوای گەورە خۆی باسیکردووە، سەبارەت بەم چیڕۆکە لە چەندین تەفسیرەکاندا هەندێک شت باسکراوە پێچەوانەی قورئان بوو، لەسەر بەندەیە وا لە قورئان تێ بگات وەک ئەوەی خوا خۆی باسیکردووە، واز لە شتی تر بێنێت. (تفسير السعدي) لاپەڕە (٣٩٣).

خوای گەورە باسی چیڕۆکی پێغەمبەرەکانی کردووە لە قورئانی پیرۆزدا بە دووبارە کردنەوە لە چەند شوێنی جیاواز، بەڵام چیڕۆکی یوسفی دووبارەی نەکردۆتەوە تەنها لە یەک سورەتدا باسیکردووە. (تفسير القرطبي) (٩/١١٨).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام