سەردێری پرسیار: دەکرێ ڕوون کردنەوە بۆ بدەی لە سەر  (تحریف) لە باسی ناو و سیفەت؟

بەرواری دانان :2023-07-07 کۆدی پرسیار:2954

پرسیار:

پرسیار: دەکرێ ڕوون کردنەوە بۆ بدەی لە سەر  (تحریف) لە باسی ناو و سیفەت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە پێناسەی (التَّأويل) دەڵێن: گۆڕینی مانای دەقەکەیە لەسەر مانا ڕووکەشی خۆی بۆ مانایەکی تر، ئەمەش دابەش دەبێ بۆ دوو بەش:

یەکەم: ئەگەر بەڵگە لەسەری هاتبێت ئەمەیان سوپاسکراوە و لە تەفسیرە.

دووەم: ئەگەر بەڵگە لەسەری نەهاتبێت ئەمەیان زەمکراوە و لە بابی (التحريف)ە نەک لە بابی (التأويل)ە.

نموونە: خوای گەورە دەفەرمووێت: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى) [طه: 5]، بەرز بوونەوەیەکە کە شایەن و شیاو و گونجاو بێت بە گەورەیی و مەزنی خوای گەورە لە بەرزبوونەوە لە هیچ لە دروستکراوەکانی ناچێت، چۆنیەتی خوای گەورە خۆی نەبێت کەس نازانێت.

پرسیار لە ئیمام مالک کراوە سەبارەت بە (ئیستوا) فەرمووی: (ئیستوا زانراوە "چونکە قورئان باسیکردووە"، چۆنیەتییەکەی نەزانراوە "چونکە باس نەکراوە"، ئیمان هێنان پێی واجبە و پرسیار لە چۆنیەتی بەرزبوونەوەی خوای گەورە بۆ سەر عەرش بیدعەیە).

گۆڕینی مانای (الاستواء) بە (استولی) کە مانای زاڵ بوون و دەست بەسەر داگرتن دێت هەڵەیە، ئەمەیان لادانی ماناکەیە لەسەر ڕووکەشی خۆی، لەڕاستیدا ئەمەیان (تحریف)ە، چونکە بەڵگە هاتوون پێچەوانەی ئەم لێکردانەوەیە.

نموونە: خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ باللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ) [النحل: 98]، واتە: ئەگەر ویستت قورئان بخوێنی، نەک مانای ئەوە بێت ئەگەر خوێندنەوەی قورئانت تەواو کرد بڵێ: (أعوذُ باللهِ من الشَّيطانِ الرَّجيمِ)، چونکە بەهۆی سوننەتەوە زانیمان پێغەمبەری خوا کاتێک بویستبا قورئان بخوێنی پەنای دەگرت بەخوا لە شەیتانی نەفرەت لێکراو. (شرح العقيدة الواسطية) لابن عثيمين (١/٨٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام