پرسیار: کەسێک نوێژ دەبڕێت پێویست دەکات سەلام بداتەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن کۆتایی نوێژ بە سەلام دانەوەیە، کەواتە ئەگەر کەسێک نوێژ ببڕێت عوزری هەبێت یان پێوسیت بکات، لەم حالەتە پێویست ناکات سەلام بداتەوە، یان ئەگەر کەسێک دەست نوێژی نەبوو یان دەست نوێژی شکا لەناو نوێژدا، لەم حالەتە پێویست ناکات سەلام بداتەوە.
کەواتە ئەگەر ویستی نوێژ بڕینی هەبێت نییەت بەسە بۆ نوێژ بڕین پێویست ناکات سەلام بداتەوە، ئەگەر دەست نوێژی شکا یان دەست نوێژی نەبوو پێویست ناکات نییەت بهێنێت بۆ نوێژ بڕین.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەلام دانەوە نییە ئیلا دوای تەواو بوون لە نوێژ، چونکە ختام تەواو بوونە لەنوێژ، ئەگەر کەسێک هۆکارێکی هەبوو نوێژ ببڕێت ئەوکات نوێژ دەبڕێت بێ ئەوەی سەلام بداتەوە چونکە نوێژ تەواو نەبووە). فتح ذي الجلال والإکرام (٣/١٣١).