سەردێری پرسیار: بۆچی ڕەجمی شەیتان دەکرێت؟ حیکمەت چییە؟

بەرواری دانان :2023-07-08 کۆدی پرسیار:2958

پرسیار:

پرسیار: بۆچی ڕەجمی شەیتان دەکرێت؟ حیکمەت چییە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە حیکمەتی ڕەجمی شەیتان دەڵێن:

١ـ جێ بەجێکردنی تاعەت و فەرمانی خوایە و تەواوی بەندایەتی و تەسلیم بوونە بۆ خوا و بەگەورە دانانی فەرمانی خوایە. (مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (٢٤/٥٠١).

٢ـ شوێن کەوتنی ئیبراهیمە (علیە السلام) کە شەیتانی ڕەجم کردووە. رواه الحاكم (١٧١٣)، والبيهقي (٩٩٧٥). صحّحه الألباني في (صحيح الترغيب) (١١٥٦).

خەڵکانێک دەچنە ناو ووردەکاری هەندێک شتی غەیبی یان داوای حیکمەتی هەندێک شت دەکەن کە هیچ دەقی بڕاوەی لەسەری نەهاتووە، دەڵێین خوای گەورە حەکیمە و هیچ شتێک ناکات بێ حیکمەت، بێ حیکمەتی دەدرێتە پاڵ مناڵ و شێت، حیکمەتی خوای گەورە لە تاقیکردنەوە ئەگەر هەموو شتێک ڕوون و ئاشکرا بوایا و شتی غەیبی نەبوایا، ئەوە ئیمان هێنان ئاسان دەبوو و تاقیکردنەوەکەش ئاسان دەبوو، بۆیە ئیمان هێنان بە شتی غەیبی ئەسلی تاقیکردنەوەکەیە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام