پرسیار // نیاحە چییە و زیانەکانی چیین ؟
وەلام // زانایان دەلێن نیاحە دەنگە بەرز کردن و گریانە بە دەنگی بەرز و ھاوار کردن و لەخۆدان و قژ دەرھێنان و وتنی قسەی ھەلەو ئارام نەگرتنە ، وە یەکێکە لە تاوانە گەورەکان .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نیاحە و لە ڕوومەت دان و جل و بەرگ دڕاندن و دەست لە ڕوخسار دان و قژ دەرھێنان و دوعا کردن بە وەیل و ھاوار ، ھەموویان حەڕامە بەیەک دەنگی ھاوەڵان ، زۆربەی زانایان بە ڕوونی دەلێن حەڕامە ، ... ..
ھەندێک زانا یەک دەنگی ھەموو زانایان نقل دەکەن کە نیاحە حەڕامە . )) "شرح المهذب" (5/281) .
زیانەکانی نیاحە :
(١) ھیچ بۆ نائح زیاد ناکات ئیلا خەم و خەفەت و دڵ تەنگی نەبێت .
(٢) ناڕازی یە بە قەدەری خوای گەورە و پشتی تێکردووە ، وە ئارام گرتنی کەمە ، ھەروەک ئەوە وایە نائحە بلێت : نابێت ئەو کەسە مردبا یان ئاوای کردبا یان ھێشتا کات مابوو یان ، ... .
(٣) خەلکی تریش ھان دەدات و خەم و خەفەت بلاو دەکاتەوە .
(٤) نائحە مردوو ئازار دەدات ، چونکە مردوو ھەست بە ئازار دەکات ھەروەک فەرموودە ھاتووە .
(٥) لەگەڵ ئەم ھەموو زیانانە قەزاو ئەوەی بەسەری ھاتووە لاناچێت بەم نیاحە کردنە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ