سەردێری پرسیار: ئایا سەلام دانەوەی لای چەپ سوننەتە تەنها بڵێیت: (السلام علیکم)؟

بەرواری دانان :2023-07-10 کۆدی پرسیار:2961

پرسیار:

پرسیار: ئایا سەلام دانەوەی لای چەپ سوننەتە تەنها بڵێیت: (السلام علیکم)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن سەلام بەم شێوەیە دەدرێتەوە لە نوێژ لای ڕاست دەڵێیت: (السَّلامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ)، بۆ لای چەپ دەڵێیت: (السَّلامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ).

سەبارەت بە زیادەی: (وبرکاتە) لە سەلام دانەوە بەلای ڕاستدا زانایان دوو وتەیان هەیە:

یەکەم: هەندێک بۆ ئەوە چوون ئەم زیادەیە ناگوترێ، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی ئەحمەدە، چونکە زۆربەی ڕاوییەکان باسی ئەم زیادەیەیان نەکردووە، لەوانە ابن مسعود و جابر بن سمرة و کەسانی تر.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەم زیادەیەش دەڵێیت، چونکە فەرموودە جێگیر بووە.

زانایان دەڵێن ئەوەی (محفوظ) بێت هاوەڵان نەقلیان کردبێت فەرموودەی ابن مسعودە کە لە سەلام دانەوەی ڕاست و چەپ دەڵێیت: (السَّلامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ)، هەروەها ڕیوایەت هاتووە لە سەلام دانەوەی ڕاست و چەپ دەڵێیت: (السلام علیکم).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام