پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر سەلام دانەوەی نوێژ؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە سەلام دانەوەی نوێژ دەڵێن:
١- زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سەلام دانەوەی یەکەم لە نوێژدا واجبە، چونکە پێغەمبەر (ﷺ) لەسەری بەردەوام بووە و هیچ جار تەرکی نەکردووە، کەس لە نوێژ دەرناچێت مەگەر بە سەلام بێت، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن. (المجموع) للنووي (٣/٤٨٢)، (المغني) لابن قدامة (١/٣٩٧).
٢- زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سەلام دانەوەی دووەم سوننەتە، ھەر کەسێک یەک سەلام بداتەوە نوێژی دروستە، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن کە سوننەتە. (تفسير القرطبي) (1/ 362)، (شرح صحیح مسلم) للنووي (٥/٨٣)، فتح الباري لابن رجب (5 /213).
٣- باشتر وایە موسلمان ھەردوو سەلام بداتەوە، چونکە پاداشتی زیاترە.
٤- سەلام بەم شێوە دەدرێتەوە لە نوێژ، بە لای ڕاست دەڵێیت: (السَّلامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ)، بۆ لای چەپ دەڵێیت: (السَّلامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ)، سەبارەت بە زیادەی: (وبرکاتە) لە سەلام دانەوە بەلای ڕاستدا زانایان دوو وتەیان هەیە:
یەکەم: هەندێک بۆ ئەوە چوون ئەم زیادەیە ناگوترێ، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی ئەحمەدە، چونکە زۆربەی ڕاوییەکان باسی ئەم زیادەیەیان نەکردووە، لەوانە ابن مسعود و جابر بن سمرة و کەسانی تر.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەم زیادەیەش دەڵێیت، چونکە فەرموودە جێگیر بووە.
زانایان دەڵێن ئەوەی (محفوظ) بێت هاوەڵان نەقلیان کردبێت فەرموودەی ابن مسعودە کە لە سەلام دانەوەی ڕاست و چەپ دەڵێیت: (السَّلامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ)، هەروەها ڕیوایەت هاتووە لە سەلام دانەوەی ڕاست و چەپ دەڵێیت: (السلام علیکم).
٦- دەبێت سەلام بدەیتەوە بە: (السلام علیکم)، واتە دەبێت (ال) بخەیتە سەر، نابێت بڵێیت: (سلام علیکم)، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، حەنەفی یەکان بۆ ئەوە چوون دروستە لەنوێژ دەربچیت بە هەر وتە و کردەوەیەک ئاماژەی بۆ دەرچوون لە نوێژ بکات، دروستە (سلام علیکم) بڵێیت، وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە، واللە أعلم.
٧- دەبێ ئاوڕدانەوەی لەگەڵ سەلام دانەوە بێت بۆ لای ڕاست و چەپ، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە چۆنییەتی سەلام دانەوەی نوێژ، دوو وتە هەیە:
یەکەم: شافعی و مالکی بۆ ئەوە چوون نوێژ خوێن سەلام دانەوە دەخوێنێت ڕووەو قیبلە، پاشان ئاوڕ دەداتەوە و سەلام خوێندنەکە تەواو دەکات، هەندێکی تر بۆ ئەوە چوون ڕووەو قیبلە دەڵێیت: (السلام علیکم)، پاشان ئاوڕدەدەیتەوە وشەکانی تر تەواو دەکەیت، ئەمە وتەی مرداوی یە.
دووەم: حەنابلە بۆ ئەوە چوون سەرەتای خوێندنەوەی سەلام لەگەڵ ئاوڕدانەوە دەبێت، کە ئەمە وتەی ابن عثیمین و صالح الفوزانیشە.
وتەی ڕاست وتەی دووەمە، بەڵام هەر کەسێک وتەی یەکەم هەلبژێرێ ناڵێین نوێژی بەتالە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەمەیان ئەسلی بۆی نییە، واتە گوتنی: (السلام علیکم) ڕووت لە قیبلە بێت، پاشان دەڵێیت: ورحمة اللە ئاوڕبدەیتەوە، ئەمەیان هیچ ئەسلی نییە و هیچی بەڵگەی نییە، هیچ بەشی نییە لە سوننەت، مرۆڤ کاتێک دەڵێت: السلام علیکم دەست بە ئاوڕدانەوە دەکات لەگەڵ گوتنی سەلام). فتاوى نور على الدرب (8/ 2).