سەردێری پرسیار: بۆ دەست پێ کردنی نوێژی جەماعەت لە کوێوە ڕیز داببەستین؟

بەرواری دانان :2023-07-10 کۆدی پرسیار:2963

پرسیار:

پرسیار: بۆ دەست پێ کردنی نوێژی جەماعەت لە کوێوە ڕیز داببەستین؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن سوننەتە ئیمام بەرامبەر ناوەڕاستی ڕیز بوەستێت، نوێژ خوێنەکانیش بەدوای ئیمامەوە ڕیز دەست پێ بکەن، پاشان ڕیزەکە لە لای ڕاست و چەپەوە تەواو بکرێت، بەڵگە:

١ـ عن أَبي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (وَسِّطُوا الإِمَامَ ، وَسُدُّوا الْخَلَلَ). روى أبو داود (٦٨١).

فەرموودەکە ئەگەرچی قسەی لەسەرە صحیحە یان نە، بەلام فەرموودەکە مانای ڕاستە و فەرموودەی تر هاتوون ئاماژەی بۆ ئەمە کردووە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام