پرسیار: حوکمی خوێندنەوەی سورەتی (الانسان) و (السجدە) لە نوێژی بەیانی هەینی دا؟ ئایا سوننەتە لەسەری بەردەوام بی؟
وەڵام: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) يَقْرَأُ فِي صَلاةِ الْفَجْرِ يَوْمَ الْجُمُعَةِ الم تَنْزِيلُ السَّجْدَةِ، وَ﴿هَلْ أَتَى عَلَى الإِنْسَانِ﴾ [سُورَةَ الإِنْسَان:١]. رواە البخاري (۸۹۱) و مسلم (۸۸۰).
واتە: لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر (ﷺ) لە نوێژی بەیانی لە ڕۆژی هەینی دا سورەتی سەجدە و إنسانی دەخوێند).
وَلِلطَّبَرَانِيِّ مِنْ حَدِيثِ ابْنِ مَسْعُودٍ: يُدِيمُ ذَلِكَ.ابن ماجه (۱/۲۷۰) - ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە سوننەتە سورەتی سەجدە و ئینسان بخوێنی لە نوێژی بەیانی لە ڕۆژی هەینی دا، وە سوننەتە هەردوو سورەتەکان بە تەواوی بخوێنی. فتح ذي الجلال والإکرام (٣/٢٠٣).
هەندێک خەڵک سورەتی سەجدە لە هەردوو ڕەکاعەت دەخوێنن، یان سورەتی ئینسان لە هەردوو ڕەکاعەت دەخوینن، ئەمەش پێچەوانەی سوننەتە.
فەرموودەی ابن مسعود بەڵگەیە سوننەتە بەردەوام بیت لەسەر خوێندنەوەی ئەم دوو سورەتە لە نوێژی بەیانیدا، بەڵام زانایان دەڵێن: زیادەی: (یدیم ذالك) محفوظ نییە، ابن تیمییە دەقی هەیە نابێت لەسەری بەردەوام بیت، بەجۆرێک نەزان وا گومان ببات خوێندنەوەی ئەم دوو سورەتە واجبن، بەڵکو دەبێت هەندێک جار تەرکی بکەیت.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زانایان دەڵێن: دەبێت بەردەوام نەبێت لەسەر ئەمە تا عەوام وا گومان نەبات واجبە). فتح ذي الجلال والإکرام (٣/٢٠٣).
صالح الفوزان خوا بیپاریزێت دەفەرمووێت: (هیچ ڕێگری نییە هەندێک جار تەرکی بکەیت، بۆ ئەوەی خەڵک وا گومان نەبات خوێندنەوەی ئەم دوو سورەتە واجبە، وە بۆ ئەوەی بۆ خەلك ڕوون بکەیتەوە ئەمە سوننەتە واجب نییە). تسهیل الألمام (٢/٢٣٧).
واتە: ڕیواتەی طبرانی فەرموودەی ابن مسعود دەفەرمووێت: بەردەوام بووە لەسەر ئەمە.
لەم فەرموودەیە باسی نەکردووە کاتی خوێندنەوەی سورەتی سەجدە سوجدەی بردووە یان نە، چونکە سورەتی سەجدە ئایەتی سوجدە بردنی تێدایە، بەڵام بە ڕێگای تر هاتووە سوجدەی بردووە، چونکە ئەمە ئەسلە و سوننەتە.
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هیچ شت نەهاتووە بە ڕێگای ڕوون و ئاشکرا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبێت سوجدەی بردبێت کاتێک سورەتی سەجدەی دەخوێن، ئیلا ئەوە نەبێت لە کتابی شەریعەی ابن أبي داود، مِنْ طَرِيقٍ أُخْرَى عَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ عَن ابن عَبَّاسٍ قَالَ: (غَدَوْتُ عَلَى النَّبِيِّ (ﷺ) يَوْمَ الْجُمُعَةِ فِي صَلَاةِ الْفَجْرِ فَقَرَأَ سُورَةً فِيهَا سَجْدَةٌ فَسَجَدَ ...) الْحَدِيثَ وَفِي إِسْنَادِهِ مَنْ يُنْظَرُ فِي حَالِهِ.
ولِلطَّبَرَانِيِّ فِي الصَّغِيرِ مِنْ حَدِيثِ عَلِيٍّ: أَنَّ النَّبِيَّ (ﷺ) سَجَدَ فِي صَلَاةِ الصُّبْحِ فِي تَنْزِيلٌ السَّجْدَةَ لَكِنْ فِي إِسْنَادِهِ ضَعْفٌ). فتح الباري (٢/٣٧٩).
ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی دیار بێت سوجدەی بردووە، ئەگەر سوجدەی نەبردبوایا نقل دەکرا، چونکە سوجدە نەبردن پێچەوانەی سونەتی پێغەمبەرە (ﷺ)، ئەگەر سوجدەی نەبردبا کەمتەرخەمی نەدەکرا لە نەقل کردن، چونکە سورەتەکە ناوی سەجدەیە، بەڵگەیە سوجدە بردن تێدا جێگیرە و کردەوەی پێ دەکرێت لەلای ئوممەت). فتح الباري (٧/٤٠).
قرطبي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سوجدە بردنی پێغەمبەر (ﷺ) لە نوێژی بەیانی هەینی، کاتی خوێندنەوەی سورەتی سەجدە بەڵگەیە دروستە سورەتێک سوجدە تێدا بێت بخوێنی لە نوێژی واجب). المفهم (٧/١٤٧).
حیکمەت لە خوێندنەوەی سورەتی سەجدە لەبەر ئایەتی سوجدە نییە، وە نابێت بڵێیت هەر سورەتێک ئایەتی سوجدەی تێدا بێت سونەتە لە نوێژی بەیانی هەینی بخوێنی، بەڵکو خوێندنەوەی سورەتی سەجدە و ئینسان لەبەر ئەوە بووە چونکە باسی ئەوە دەکات مەبەست لە دروستکردنی دروستکراوەکان چییە، وە باسی دروستکردنی ئاسمان و زەوی دەکات، وە باسی دروست کردنی ئادەم و باسی قیامەت و زیندوو بوونەوە و پاداشت دەکات، بۆ ئەوەی مرۆڤ پەند و ئامۆژگاری لێی وەربگرێت و خۆی بۆ ئامادە بکات.