سەردێری پرسیار: حوکمی دوعای نێوان دوو سوجدەکان؟ دەکرێ بە پوختی ڕوونکردنەوە بدەن؟

بەرواری دانان :2023-07-12 کۆدی پرسیار:2967

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دوعای نێوان دوو سوجدەکان؟ دەکرێ بە پوختی ڕوونکردنەوە بدەن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە دوعای نێوان دوو سوجدەکان دەڵێن:

١ـ سوننەتە دوعا لەنێوان هەردوو سوجدەکاندا بخوێندرێ کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، ئیمام ئەحمەد بۆ ئەوە چووە واجبە ئەم دوعایە لەنێوان هەردوو سوجدەکان بخوێندرێ، هەروەها دەڵێت هەر کەسێک ئەنقەست تەرک بکات نوێژی بەتال دەکاتەوە، بەڵام وتەی ڕاست نوێژ بەتال ناکاتەوە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان. حاشية ابن عابدين (١/٥٠٥).

٢ـ دوعای نێوان دوو سوجدەکان ئەم صیغە هاتوون:

- گوتنی: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَاجْبُرْنِي وَاهْدِنِي وَارْزُقْنِي). رواه الترمذي (٢٨٤) وصححه الألباني.

- گوتنی: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَاجْبُرْنِي وَاهْدِنِي وَارْزُقْنِي وَعَافِنِي وَارْفَعْنِي).سنن الترمذي (٢٨٤)، وأبو داود (٨٥٠)، وابن ماجه (٨٨٨) .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بۆ دڵنیایی بۆ پێکانی سوننەت باشتر وایە هەردوو ڕیوایەتەکان پێکەوە بڵێیت کە حەوت وشەیە). المجموع (٣/٤٣٧). 

- گوتنی: (رَبِّ اغْفِرْ لِي رَبِّ اغْفِرْ لِي). رواه النسائي (١١٤٥) وصححه الألباني كما في صفة الصلاة (٣/٨١١).

٣- سونەتە یەک جار ئەم دوعایە بڵێیت، هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون باشتر وایە دووبارە بکەیتەوە، لەبەر فەرموودەی حوزەیفە کە دوو جار دوعای خوێندووە: (رَبِّ اغْفِرْ لِي رَبِّ اغْفِرْ لِي).

٤- سونەتە ئەم دوعایە بخوێنی لە نوێژی واجب و سونەت، ڕیوایەت هاتووە مقیدی کردووە بە شەو نوێژ، بەڵام مانای ئەوە نییە ناتوانی لە نوێژی واجب بخوێنی، چونکە ئەوەی بۆ نوێژی سونەت جێگیر بووە بۆ نوێژی واجبیشە مەگەر بەڵگە هاتبێت تایبەتی کردبێت.

٥- باشتر وایە ئەو دوعایە بخوێنی کە فەرموودە لەسەری هاتووە، زانایان دەڵێن دەتوانی دوعای تر بخوێنی دوای ئەم دوعایە، بەڵام نەکاتە عیبادەت.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئایا تەنها ئەم دوعایە بخوێنین، یان دەتوانین دوعای تر زیاد بکەین؟ دەڵێین: هیچی تێدا نییە ئەگەر مرۆڤ نەیکاتە عیبادەت، ئەگەر بکاتە عیبادەت ئەوە وەک جۆرێک لە زیادکردنە بەسەر ئەوەی پێغەمبەر پێی هاتووە (ﷺ)، لەسەر ئەمە ئایا دروستە داوای لێ خۆش بوون بۆ دایک و باوک بکەین لەم دانیشتنە؟ وەڵام: بەڵێ بەڵام دوای ئەو دوعایەی کر جێگیر بووە، چونکە ئەوەی جێگیر بووە لە پێشترە بگوترێ). فتح ذي الجلال والإکرام (٣/٢٧٨).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام